وتووێژ:توانا ئەمین

دوایین لێدوان: ٤ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

لە نووسینی ئەم وتارەدا شێوازی بێ لایێنی، لە بەرچاو نەگیراوە، ھەروەھا شێوازی ویکی نووسینیش، بۆ وێنە نووسەر ئەم دەقەی لە زمانی خۆیەوە نووسیوە کە ئەمە بە پێی شێوازی ویکی نووسی ھەڵەیە. مادیوتووێژ (١٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٢) ١٨:٥٨, ٩ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

چۆنت پێ خۆشە وتارەکە دەستکاری و چاکسازی بکە دەنا دەتوانی لە تاگی {{بێلایەنی}} و {{شێواز}} کەڵک وەربگری.--چالاکWьтуwеж (١٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٢) ١٩:١٤, ٩ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

کاکە توانا جەنابت ڕاست دەفەرمووی، یەکەم دەستەکانت خۆش بێت بۆ نووسینی ئەم وتارە، جا دوای ئەوە ئەگەر فارسی دەزانی بڕوانە ئەم وتارە لە وێبلۆگی یەک پزشک. جا لێرەدا مثالێک لەو شتەی کە من باسم کرد دەبینی. پاش کۆتایی عەرزەکانم با خاڵێکی دیکەیش دیاری بکەم: ئێوە دەقیقەن درووس دەفەرموون، من لە نووسینی ئەم وتارەدا زۆر سەختگیریم لە ئێوە کرد بەڵام ئەمە کارێکی خاسە، چون کێشەی ئێمە لە زمانی کوردیدا ئەوەیە کە ھێشتا نەگەیشتووین بە زمانی یەکگرتوو، لە بەر ئەمەش من سەختگیری ئەکەم تا وتارەکان جۆڕیک بنووسرێن کە خەڵکی خۆمان لی تێبگەن. مادیوتووێژ (١٧ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ٢٢:٠٩, ٧ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

وتارەکە سەرچاوەی بڕوا پێکراوی نیە. ھەموو سەرچاوەکان یەک یا دوو دێڕیان لە سەر نووسەرەکە نووسیوە. ئینجا سەرچاوەکان پێویستە ڕاستەوخۆ باسی کەسایەتییەکە بکەن نەک لە ناو دێڕێکدا ئاماژەیەکیان پێ کردبێت. بۆ وتارێکی ئاوەھا گەورەی کەسایەتییەکی زیندوو لانیکەم چەن سەرچاوەی بڕوا پێکراوی ڕاستەوخۆ پێویستە. من ئیستە تاگی سەرچاوەم لێ دا. ئەگەر سەرچاوەی بۆ دابین نەکرا. دواتر دەکرێت تاگی سڕینەوەیشی لێ بدرێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٤٩، ٥ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@ئیمپای:، یەکەم، تکایە بێ پرس و وتووێژ، تاگی بێ سەرچاوەکە لا مەبە. دووھەم، ئەو ئای پییە کۆمەڵێک سەرچاوەی تری نووسیوە. بەڵام وەک عەرزم کرد بۆ وتارێکی ئاوەھا لانیکەم پێویست بە یەک یا چەن سەرچاوەی سەرەکی ھەیە. پێویستە بڕوا پێکراو بن و ڕاستەوخۆ باسی ئەو کەسایەتییە بکەن کە وتارەکەی لە سەر نووسراوە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:١٣، ٥ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو پیرەهەڵۆ... برام دەستکاریکردن و دانانی تاگ لەسەر ئەم ژیاننامە وکورتەی بەرهەم و کتێبانە زۆری خایاند و زۆری برد و زۆریشت ناخۆش کرد، ئەگەر تەماشای مێژووی وتوێژەکان بکەی ئەزانی ئەم چیرۆکی دژایەتی کردنەی من لە ویکیپیدیای کوردی –هەر لەسەر دەستی جەنابت-کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ چوار پێنج ساڵ پێش ئێستا، هەر لە سڕێنەوەی بەرگی کتێبەکانەوە تا دانانی تاگ و هەڕەشەوە گوڕشەی سڕینەوە... برام تەماشا بکە، خاوەنی ئەم ژیاننامە و بەرهەمانە لەوە ناسراوترە نە بە ویکیپیدیای کوردی سۆرانی گومناو بکرێ نە بشناسرێنی... من دوو ڕۆژ لەوەو بەر لینکی ئەم ژیاننەمەیام بیرکەوتبووەوە و لە پەیجەکەی فەسبووکم بۆ خوێنەران دامنابوو، تەنها لەماوەی دوو ڕۆژدا ٧٣ هەزار جار کرتەی لەسەر کراوە، ئەوجا هەرچی قەوانی سەرچاوەیە؛ زیاتر لە ٣٠ لینکی هەیە، بە لینکی هەواڵی بڵاوبووبەوەی کتێب و کۆڕ –بە کوردی و فارسی و عەرەبی و سویدیش- وەە وەرگرتنی خەڵات و تەنانەت هەندێ لینکی ڕاستەوخۆ خودی کتێبەکانیشە بە فایل و لینکی لەسەر نووسین و لینکی........ ئیتر نازانم سەرچاوەی باوەڕپێکراو چیییە! بێم بۆ ماڵتان بڵێم ئەوە منم..! دواهەمین قسەم.. برای من، یەک دەستکاری تری ئەم وتارە بکەیت هەرهەمووی دەسڕمەوە و چیرۆکی ئەم دژایەتیکردن و سڕینەوەیەش لەویکپیدیای کوردی سۆرانی –لەسەر دەستی جەنابت- بۆ بەرچاوی خوێنەران لەهەموو ماڵپەڕە سەنگینە فەرهەنگییەکان تا دەگات بە پەیجەکەم لە فەیسبووک دەنووسم. توانا ئەمین. — ئەم لێدوانە لەلایەن Twana amin واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

بەڕێزم، یەکەم لە ویکیپیدیادا کەس ھەڕەشە و گوڕەشە ناکات. دووھەم پێویستە بزانین کە ویکیپیدیا سیاسەتی خۆی ھەیە و ھەمووان پێویستە بۆ بەشداری لە ویکیپیدیادا چاو لەو سیاسەت و ڕێنوێنانە بگرن. سێھەم، لە ویکیپیدیادا زۆر ھەستیارانە مامەڵە لەگەڵ بیۆگرافییەکان دەکرێت، بەتایبەت بۆ کەسانی زیندوو. ھەموو مانگێک چەندین بیۆگرافی دەسڕێتەوە، کە بە پێچەوانەی سیاسەتەکانی ویکیپیدیا نووسراون. ھەرچەند من خۆم یەکێک لەو کەسانەم کە ژمارەیەک زۆر وتارم بۆ کەسایەتییە زیندووەکانی کورد نووسیوە لە ویکیپیدیادا. بەڵام ناتوانم ڕێنوێنەکانی ویکیپیدیا پشت گوێ بخەم. بۆ ئەوەی باشتر لە قسەی یەکتر تێبگەین تکایە ئەم نووسراوانە لە سەر بایەخداریی وتارەکان و لە سەر سەرچاوەی بڕوا پێکراو و ڕاستەوخۆ بخوێنەرەوە. جا دواتر قسەی لە سەر دەکەین. جگە لەم کێشانە کە زۆر جیددین، ئەم وتارە درێژە پێویستی بەوە ھەیە کە لە ناو تێکستەکەدا سایت بدرێت بە سەرچاوەکان. تکایە بە بێ وتووێژ تاگی سەر وتارەکان لا مەبەن. لەگەڵ ڕێز، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:١٦، ٦ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەگەریش لە شوێنێکدا پێویستت بە یارمەتی ھەیە، یان لە شتێک تێناگەیت. فەرموو ئێمە لە خزمەتتداین. باشتر وایە لە پرسگا بیپرسیت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:١٨، ٦ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
من لە ھەمووی سەرچاوەکان ورد بوومەوە. جگە لەوەی کە کەناڵێکی ئاسمانی بڕێک قسەی کردبوو لە سەر خودی توانا ئەمین، باقیی سەرچاوەکان یان ھەواڵێک بوون لە سەر بەرھەمەکانی یان فەیسبووک و گووگڵ پڵاس بوون کە سەرچاوە نین. قسە ئەوەیە کە زانیارییەکانی ناو ئەم وتارە لە کوێوە ھاتوون؟ پێویستە ئەو زانیارییانە لەگەڵ سەرچاوەی بڕواپێکراو لینک بکرێن. لەگەڵ ڕێز، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٤٠، ٦ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

دوای سڵاو ئەوە پیرە هەڵۆ ئیتر دەنگت نەیە، هەرچی ڕیفرینس و سەرچاوەکانە چاکم کرد، من لەمە چاکترم بۆ ناکرێ، ئەگەر تەواو وەک سیستمەکە نییە تۆ ئەدمینی وەک ئەوەی لێبکە، ئەونەش سەختگیر مەبن لەخەڵک چاوی من، خۆ ریفرەنس بۆ نامی دکتۆرا لە سۆربۆن دانانێیت.. بەهەرحاڵ هیوادارم تاگە قۆرەکە لابەیت لەسەری.. ڕێزی برایانەم — ئەم لێدوانە لەلایەن Twana amin واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ٢ بەستەری دەرەکیی توانا ئەمینم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٣:٢٨، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "توانا ئەمین".