وتووێژ:بەھای کاتیی پارە

کۆتا لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Amine yousefi

خەزێنەی ناوەندیی داروە چییە؟ ئەمەمان پێشتر نەبوو. ویستم زمانەکانی تر بەم وتارەوە بەستەر بدەم. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:١٤، ٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

central data repository = خەزێنەی ناوەندیی داروە. گرفتەکە چییە پیرەھەڵۆ گیان؟ من بەستەرم دا.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٢٥، ٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕای من بایەخ = Importance، بەڵام Value = نرخ، بەها. بۆیە بەهای کاتیی پارە ـم پێ باشترە --برووسک (لێدوان) ‏١٧:٣٥، ٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

نرخ و بەھا ھیچیان کوردی نین، ئەگەرچی ڕەنگە بایەخیش پڕ پێسەی نەبێ. بەس باشە بیگوێزینەوە. ئەی بۆ rate چی پێشنیار دەدەن؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٠٠، ٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەمە دەبێ بە جوانی تاوتوێ بکرێ. من بیرم لێ کردەوە شتەکە ھەندێک ئەستەمە.
یەکەم بەھا کوردی نییە و فارسییە. کوردییەکەی دەبێتە بایی.
دەی ئەگەر بڵێین بەھا؛ ئەمە بۆ Price باشتر نییە؟ وەک دەڵێن گرانبەھا: Priceless.
وەک پیرەھەڵۆ وتی rate دەبێتە چی؟--چالاک وتووێژ ‏١٨:٠٩، ٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆ خەزێنەی ناوەندیی داروەش گرفتەکەم ئەوە بوو، ویکی دەیگوت پێویستە جارێکی دیکە لاگین بکەی. نەک بە Pirehelokanەوە، ئەمەمان نەبوو، پێشتر، بوومان؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٠٢، ٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

تۆ دەبێ لە ویکیدراوەدا بچی ژوورەوە، گرفتەکە ئەمەیە.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٠٩، ٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو هاوڕێیان بۆ rate لە کتێبەکانی باشوور تێکڕام دیتووە، نازانم چەندە دروست بێت. لە فەرهەنگی بیرکاری نەوزاد عومەر محێدینیش نرخ و تێکڕای نووسیوە. Şûşe وتووێژ ‏٠٧:٤٩، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

فەرهەنگی بیرکاری قۆلزەم (ئینگلیزی بە فارسییە)، بۆ rate ئەمانەی نووسیون، مقدار، آهنگ، نسبت، درجه، میزان، نرخ، اندازە، بها! ئێستە کوردییەکەی دەبێتە چی؟ لە لقی شیکاریدا ، فارس آهنگیان بۆ داناوە، بۆ نموونە آهنگ تغییرات rate of change. لە ئاماریش پێم وایە هەر نرخی پێ دەڵێن. Şûşe وتووێژ ‏٠٩:٤٥، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "بەھای کاتیی پارە".