وتووێژ:بەڵگە (لۆژیک)

کۆتا لێدوان: ٣ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aza

خاکم بەسەر تا چاکی ئەکەین، بیانوو لە کوێی و گوتار/موناقەشە/ئارگومێنت لە کوێ.--هیوا (لێدوان) ‏١٠:٠٩، ٣ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

شتێکی ئاساییە. ھەموو ڕۆژێ من بەرامبەری کوردیی وشەی زانستییەکان دەبینم ھەر وەک جنابت دەڵێم خاکم بەسەر. نازانم کاک ئازا بۆچی بیانووی داناوە و ناڵێم بەرامبەرێکی دروستە بەڵام کاک ھیوا گوتار و موناقەشەش ھەر بە قەد بیانوو سەقەت و ناقۆڵان. جارێ گوتار/وتاری چارەڕەش ھەزار مانایان پێداوە و سەیری وشەنامەکان بکەی بەرامبەر بە دەیان وشەی ئینگلیزی ھاتووە. موناقەشە کە لای ئێمە بە مانای conflictە و لای ئێوەش زیاتر debate.
تۆ سەیری مانای Argument بکەی دەزانی بە قەولی خۆت Argument لە کوێ و ئەم وشانە لە کوێ:

a reason or set of reasons given with the aim of persuading others that an action or idea is right or wrong.

ئەمە نە موناقەشەیە، نە گوتار و نە بیانوو. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١١:١٩، ٣ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
باوەڕ ناکەم بۆ ئەمە بەرامبەرێکی کوردی ھەبێ بەڕاستی argue بە کوردی دەبێتە چی؟ دەبێ وشەی بو دابنرێ و ئەمەش ئەرکی ئێمە نییە. باشتر وایە جارێ ھەر ئارگیومنت بێ.--چالاک وتووێژ ‏١٨:١٩، ٩ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
با ئارگومێنت بێ یا ئارگیومنت.--Aza (لێدوان) ‏١٢:١٠، ١٤ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
لە فەرھەنگەکان ئەم وشانە (گۆڤانی و شانک و مشتومڕ) ھاتوون، مشتومڕم بیستووە، بەس گۆڤانی و شانک نا. سەرچیا‏١٤:٣٢، ١٤ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
نازانم ئەوانەی وا ئەم فەرھەنگانە دەنووسن کێن؟ ئەسڵەن سەوادیان ھەیە؟! پێناسەی Argument لەسەرەوە نووسراوە a reason or set of reasons...؛ یانی reasonێکە. دەی سەیری ھەنبانە بکەن بۆ مشتومڕ چ نووسراوە: «کێشە و دم بە دمە»! ئایا ئەمە reasonە؟! سەد خۆزگە بە بیانوو کا لانی کەم دەتوانی بڵێی بیانوو reasonێکە! گۆڤانی یانی testimony. شانکم نەبیستووە نازانم چییە.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٢٧، ١٤ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
پێم وایە بورھان باشتر بێ. بورھانیش خۆی لە بیانووەوە گیراوە.--Aza (لێدوان) ‏١٩:٣٨، ١٤ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەگەر دژایەتی نییە ئەیکەم بە بورھان. --Aza (لێدوان) ‏٠٨:١٦، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
ئاخر لە عەرەبیدا بورھان یانی Proof. دەترسێم لەو دیو بنووسی بورھان بە Proof حاڵی بن.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٣٨، ١ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: هەندێک ئەڵێن بورھان لە بنەڕەتدا بە مانای سپیکردنەوەیە، ھەندێکیش ئەڵێن لە وشەی «بیانوو»وە ھاتووە. ئارگیومنتیش لە ئەسڵدا ھەر بە مانای ڕوونکردنەوە و سپیکردنەوەیە. پاری «ئارگیو» ھاوڕیشەی وشەی کوردیی ژرێژە بە مانای قەڵایی، کە سپییە و بۆ سپیکردنەوەی کاسە و کەویلەی مسی بە کار دێت. ئەگەر بیکەن بە بورھان باشیی ئەوەیە کە هەم لە باری مەعنا و ھەم لە باری ڕەگ و ڕیشەوە پێک دێن. ویکیپدیای عەرەبی خۆی بۆ ئەمە وشەی حوجەتی داناوە کە ئەویش یەکێ لە ماناکانی بیانووە. بۆ احتجاج یش لە فەرھەنگەکاندا بیانووگری ھاتووە. ھەژاریش لە وەرگێڕانی قورئاندا بۆ حوجەت ھەندێ جار بەڵگە و ھەندێ جاریش بەھانەی بە کار بردووە. منیش کە دیم ھەم حوجەت بە مانای بیانووە و ھەم ئەڵێن بورھانیش لە بیانووەوە پەیدا بووە و ھەم بیانووش مانای ھۆ و سەبەبی پێوەیە، کردم بە بیانوو. ئەوە لەوە. وتم با ڕوونی کەمەوە کە بۆچی بیانوو.
ئێستا شتێکی تر: وشەی پڕنۆ لە فەرھەنگەکاندا ھاتووە ئەویش ھەر بە مانای بەڵگە و دەلیل. ھەر نەمەزانی چییە. ھەتا ئەمڕۆ کە سەیری مانای فارسیی وشەی احتجاج م ئەکرد چاوم کەوت بە وشەی «فرنود». ئاشکرایە کە ئەم پڕنۆیە ھەر ئەو فرنودەیە. پرسیارم ئەمەیە: پڕنۆ چەندە بۆ ئارگیومنت ئەشێ؟ ئەگەر ناشێ، بۆ چی باشە؟ سپاس. -Aza (لێدوان) ‏١٥:٤٧، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: فرنودم ئەوە لە زمانی تۆ بیست. پێشتر پەرجۆ-م بیستبوو کە ئەویش لە فارسیدا بە شکلی فرجود ھاتووە. کە وتت فرنود و پڕنۆ کوتم نەکا ئەمەیش وەک پەرجۆ و فرجود بێ! دوایی دیتم بەڵێ وایە. وشەکانی فرنود و فرجود لە فارسیدا پێێان دەڵێن دساتیری. خولاسەی کەمەوە ئەم وشانە جەعلین. وتارەکەی ئەمەتا بیخوێنەوە fa:دساتیر ئەزقەزا فرنود و فرجودیشی تێدایە. جا من نازانم کێ و کەی چ کوردێکی ھیچ نەزان ھاتووە ئەمانەی کوردی کردووە و خستوویەتییە ناو زمانی ئێمەوەش!
ژرێژ-یش کە فەرمووت دروستەکەی ژریژە. لە کرمانجیدا ھەیە زریچ/زرێچ کە لە کوردی ناچێ و کوردییەکەی ھەر ژریژە.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٠١، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس، ئەو شەرحەی لە سەرەوە نووسیوتە بۆ مانای argument نزیکترین شت لە کوردیدا ڕەنگە «پێسەلمێن» بێ.-Aza (لێدوان) ‏١١:٤٣، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "بەڵگە (لۆژیک)".