وتووێژ:بەشی کوشتن

دوایین لێدوان: ٦ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

بڕوا ناکەم بەش بەتەنھا ناوێکی باشبێت بەرامبەر بە قیسم یا classroom. ئاگادارم کە لە باشوور ئەەە بەکاردێت بەڵام خۆزگە بەرامبەرێکی باشتر دەبوو.—ژیـار وتووێژ ‏١٤:٥٦، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

کوردی بووەتە عەرەبی. زمانی ئینگلیزی وە لا نراوە بۆ ھەموو شتێک بوونەتە شوێنکەوتووی عەرەب و زمانەکەی. بریا زمانی عەرەبی پێوەندیی بە کوردییەوە ببا بەڵام بەداخەوە بچووکترین پێوەندییان بەیەکەوە نییە ئەم دوو زمانە. لێرەشدا بە عەرەبی قسم و بە کوردی بەش!--چالاک وتووێژ ‏١٨:١٨، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
کێ وتوویەتی ئەمە بکرێت بە قسم ئێستا؟ دووبارە لێدوانەکەم بخوێنەرەوە. من داوای بەرامبەرێکی باشترم کردووە (ئەگەر ھەیە) و ھیچی تر.—ژیـار وتووێژ ‏٠٢:٥٦، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
من نەموتووە بیکەنە قسم کاکە! وتم چون بە عەرەبی دەڵێن قسم بۆیە بە کوردیش دەڵێن بەش.--چالاک وتووێژ ‏١١:١٣، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
باشە بەڵام لێرەدا ئەوە گرنگە ئەگەر ھەر ناوێکی باشتر ھەیە پێشنیار بکرێت لەوەی درێژە بدرێت بە باسەکە...—ژیـار وتووێژ ‏١٣:٢١، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
پۆلی کوشتن یان ژووری کوشتن. سەرچیا‏١٦:٢٣، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
پۆل classە و ژوور room. لێرەدا مەبەست classroomە. دەکرا ھەر وەک لە کوردیدا دەڵین «دیوەخان» بەمە وترابا «دیوەپۆل». یان دەمان توانی بڵێین لێرەدا مەبەست شوێنی پۆلە و بمان وتبا «پۆلگە» («-گە» پاشگری شوێنە). بەڵام ئەمانە باو نین و من وشەیەک وا باو بێ شک نابەم.
کێشە زۆرە ھەموومان دەزانین. ھەر لێرەدا بۆ classroom بەرامبەرمان نییە. بە class و category ھەر دەڵێین پۆل (دەی ئاوا classify دەبێتە چی و categorize چی؟). کێشەی ژووریش پێشتر باس کرابوو. بە ناوەوە ھەر دەڵێن ژوورەوە، بە سەرەوەش ھەروەھا وەک دەڵێن ژووروو و بە وەتاقیش دەڵێن. assassinate کوشتن نییە. کوشتن یانی kill بەڵام assassinate زیاتر بە تێرۆر نزیکە ھەتا کوشتن. لە تەرکیبێکی دوو وشەیی ئاوادا ئەوھەموو کێشەیە ھەیە کاکە! زمانی ئاوا کەڵکی چییە.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٤٤، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بە بڕوای من دەبوا پۆل ھەر بەرامبەری category بوایە بۆ class بوترابا «چین». ھەر وەک دەڵین چینی کرێکار بە ئینلگیزی Working class.--چالاک وتووێژ ‏١١:١٨، ٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "بەشی کوشتن".