وتووێژ:بێکۆتایی

دوایین لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aza لە بابەتی پەراوێزەکان

- کاک ئازا گیان، ناوی وتارەکە سەیرە تۆزێک، بۆخۆم ناتوانیم پیتێکی (ێ) بنووسم کە پیتی دوای خۆ پێوەی نەلکێت، یان ئەوەتا بۆشاییەک هەبێت لە نێوان (بێ) و (کۆتایی) یان ئەوەتا بەسەر یەکەوە بنووسرێت، (بێکۆتایی). -- بمێنیت --برووسک ١٦:٢٢, ١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بە ڕاستی دەمویست ئەوە بخەمە گفتوگۆوە کە ئایا بێ‌کۆتایی بێت یان بێکۆتایی یان بێ کۆتایی. تۆ دەڵیی کامیان؟ --Aza ١٦:٣٨, ١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

- بەهۆ ئەوەی وشەی (بێ‌کۆتایی) دۆزینەوەی گرانە، و هەروەها من بەدووستی نازانم، جگە لەوەش بێکۆتایی ناوێکی داڕێژراوە (بەپێی رێزمانی کوردی)، بۆیە (بێ کۆتایی) بە نادرووست دەزانم. کەواتە بێکۆتایی درووستە! ئەوە رای منە، هەربژیت. --برووسک ١٧:٤٩, ١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

دەمەوێت ناوەکە بکەم بە : بێکۆتاییبوون = infinity

--Aza ١٢:٢٢, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
- ئەویش دەبێ، بەڵام (بوون) چییە و بۆ هەبێت؟ واتە (بوون) چی لە واتەکە دەگۆڕێت؟ --برووسک ١٤:١٧, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

هیچ! "بوون" وشەکە دەکاتە ناوێکی تەواو. چونکە وشەی بێکۆتایی بۆخۆی هەم ناوە و هەم ئاوەڵناوە (سیفەت). بەرامبەری ئینگلیزییەکەی infinity یە، ئەگەر بە infinity بلێین بێکۆتایی ئەدی بە infinite (کە سیفەتە) چ بلێین؟ دەبێ هەر بێکۆتایی بلێین و هیچ هەڵەیەکیش نیە (پێشتر وتم بێکۆتایی هەم ناوە و هەم ئاوەڵناو). بەڵام ئەگەر بە infinity بلێین بێکۆتاییبوون، ئەوە یەکسەر دەبێتە ناو و بە infinite یش دەڵێن بێکۆتایی، وەکوو نموونە: infinite set = اﻟﻤﺠموعة اللانهائية = کۆمەڵەی بێکۆتایی[١]. بژیت --Aza ١٧:٥٨, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

من لە بەکارهێنانی ئەو non-joiner ـە تێ ناگەم. ئەگەر وشەکە بەسەریەکەوەیە کەواتە با "بێکۆتایی" بێت ئەگەریش نا، ئیتر ئەم non-joiner ـە بۆ و بۆچی بە "بێ کۆتایی" دانەنرێت؟ من پێم وایە وشەکە بگۆڕدرێت بۆ "بێکۆتا" جوانترە. لەم بەستەرە لەسەر پێوەلکاندنی "بێ" نووسراوە.--Ara Qadir ١٩:٢٠, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
-کاک ئازا ئەو جیاکردنەوەیە شتێکی باشە، دەستخۆش، هەرچەندە زۆر ناو و ئاوەڵناو هەن لە ئینگلیزیدا کە هەمان ناو Verb ـیشە یان Adjective ــيشە. شتێکی باشە جیایان ببکەینەوە گەر نەشکرێن بەڕای من کێشەیەکی گەورە نییە، پێشنیارەکەی کاک ئاراش بەهەند وەربگرین خراپ نییە، بۆ نموونە بێکۆتایی، تۆزێک وتنی خۆش نییە (ئاوازی تێدا نییە)، بێکۆتا هەم جوانە و هەم بەئاوازە :D (دەیکەین بەگۆرانیی)، هەروەها خۆراییش ـمان هەیە، زۆرجار پێی دەوترێ خۆڕا! - بمێنی کاک ئازا، دەمخۆش کاک ئارا --برووسک ١٨:٥٠, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

کەوابوو، دەیکەین بە "بێکۆتایی". --Aza ٠٨:٥٦, ٢١ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC) - زۆر باشە، دەست خۆش. --برووسک ٠٩:٠١, ٢١ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ فەرهەنگی زاراوە، عەرەبی-کوردی، بەدران ئەحمەد حەبیب

به‌ڕیزان... دوو ووشه‌ به‌کارده‌هینریت یه‌کیان ناکۆتا ئه‌وی دیکه‌یان بێ پایان.. مه‌به‌ستم له‌ پڕوگرامی خویندنی هه‌رێمی کوردستاندا.

هاوڕێیان من دوا نەهاتووشم دیتووە لە کتێبەکاندا، دوا نەهاتوو و دوا هاتوو، مەبەستم گۆڕینی ناوەکە نییە، هەر ویستم بڵێم لە دەقەکاندا ئەواش دەوترێت. وەکی لێکی دەدەمەوە، ئەگەر هەڵە نەکەم، دەبێت بەپێی کتێبەکانی باشوور ئەوا بێت:
بی نهایت=ناکۆتا
مجموعەی متناهی=کۆمەڵی دواهاتوو
مجموعەی نامتناهی=کۆمەڵی دوانەهاتوو

Şûşe وتووێژ ‏١٢:٠٨، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

دوا نەهاتوو وشەیەکی جوانە. من پێم باشە. --◂ برووسک وتووێژ‏١٢:٥٣، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بزانین ڕای کاک ئازا @Aza: چییە بۆ ئەم دوو وتارە کۆمەڵی بەکۆتایی، کۆمەڵی بێکۆتایی. من دواهاتوو و دوانەهاتووم پێ زیاد کردن، بۆ ناوی سەرەکی نازانم کامیان باشترە. Şûşe وتووێژ ‏١٣:٠١، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

┐─────────────────────────────────└
ناکۆتا تەواوە لای من، لەناو بابەتەکەش بەکار هاتوە.هیوا (لێدوان) ‏١٣:٠٨، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

من لەگەڵ بێکوتام. @Aza: ئەوەی لەسەرەوە نووسیوەتە ڕاست نییە. بێکۆتا دەبێتە infinite و بێکۆتایی infinity. ئەمە وەک سەرەتا و سەرەتایی وایە. زۆر جار ئەمانە تێکەڵ دەکەن و لە بڕیی کۆتا دەڵێن کۆتایی. خۆ تۆ ناتوانی بە سەرەتا بڵێی سەرەتایی دیارە مانایان فەرق دەکا.
ناکۆتام پێ دروست نییە چون ئەگەر بە infinite بڵێین ناکۆتا ئاشکرایە دەبێ بە دژماناکەی finite بڵێین کۆتا (وەک ناپاک و پاک) کەچی دیارە finite و کۆتا ھاومانا نین. بەڵام ئەگەر بە infinite بڵێین بێکۆتا ئاشکرایە دژماناکەی finite دەبێتە بەکۆتا کە زۆر تەواوە. -- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٣٤، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
کەوایە ئێستە ناوی ئەم وتارە دروستە. finite set یش ئەبێتە کۆمەڵەی بەکۆتا.--Aza (لێدوان) ‏٠٧:١٨، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "بێکۆتایی".