وتووێژ:بێخەوی
دوایین لێدوان: ٧ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Lost Whispers لە بابەتی ناو
ناو
دەستکاریبۆیە بێ خەویم دانەنا وتم لەوانەیە ناوی شیاوتر ھەبێت، ھەمانە؟ یان بیگوازینەوە سەر ئەوە؟—ژیـار وتووێژ ١٣:٣٣، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)
- بێخەوی (بەسەریەکەوە) زۆر تەواوە و کێشەی نییە. لە ئینگلیزیشدا ھەر دەڵێن sleeplessness. وشەی Insomniaیش ھەر بەم مانایەیە:
in- (“without”) + somnus (“sleep”, noun) + -ia.
- لە کوردیشدا باوە وەک مامۆستا ھێمن دەڵێ: شەو دەکێشم شەونخوونی و بێخەوی/ رۆژ دەچێژم دەرد و داخی بێ ئەوی.
- --چالاک وتووێژ ٠٩:٠٣، ٢٨ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)