وتووێژ:بیروونی

کۆتا لێدوان: ٨ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Eyubm

بیروونی. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٥:٥٨، ٢٣ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

منیش لەگەڵ بیروونیم >Kushared (لێدوان) ‏١٧:٢٦، ٢٣ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
لەگەڵ (بیروونی)م، بەڵام بۆ پێشگری (ئەل) چی، لە زۆربەی ویکییەکان دانراوە، پێم باشە ئەمە یەکلایی بکرێتەوە بۆ وتارەکانی تریش. لەگەڵ ناوە عەرەبییەکان پێشگری (ئەل) دابنرێت یان نا؟ سەرچیا (وتووێژ) ‏١٨:١١، ٢٣ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەگەر بیروونی عەرەب بوایە دژایەتیم نەبوو. بیروونی لە خوارەزم لە دایک بووە و عەرەب نەبووە. بەڵام وەک دەزانیت زانایانی موسڵمان زۆر جار بە عەرەبی نووسیویانە و ناوەکەیان ئەلێکی پێ زیاد بووە. تەنانەت بۆ کوردەکانیش وەکوو الشھرزوری، المریوانی، الاربیلی، الکردی و ھتد. بۆیە ئەگەر کەسێکی ڕۆژئاوایی لە ڕووی نووسراوە عەرەبییەکانەوە ناونیشانی زانا شارەزوورییەکان بنووسێتەوە دەنووسێت ئەلشەھرەزووری و ھتد. بەڵام بۆ کورد و فارس کە دەزانێت ئەل کاری چیە لە عەرەبیدا و ناوی شەخسەکانیش دەزانێت ڕەنگە ئەل پێویست نەبێت و بەم جۆرە ھەم زمانەکە خاوێن ببێتەوە و ھەم وشەکە سووکتر بێت. بەڵام با باقیی بەڕێزانیش ڕای خۆیان بڵێن. ھەر چەن ئەم داستانە تا ڕادەیەک بۆ باقیی زمانەکانیش ھەیە بۆ نموونە وشەیەگەلێکی ئیسپانی وەکوو ئێل کلاسیکۆ یان لا لیگا بە حەرفی مەعرەفەی ئیسپانییەوە ھاتووەنەتە ناو کوردی و باقیی زمانەکانەوە! بە پێچەوانەش دەکرێت بۆ نموونە El-Cid کابرایەکی ئیسپانیاییە. موسڵمانەکانی ئیسپانیا بە سەید بانگیان دەکرد، دواتر ئێلێکی ئیسپانیی پێدا لکاوە و وشەکە تەواو ئیسپانی کراوەتەوە و نووسینەکەشی گۆڕدراوە بە جۆرێک کە ناناسرێتەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٤٩، ٢٥ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش لەگەڵ (بیروونی)دام... تکایە ناوەکە بگۆڕێت و بیرونی بۆ ڕەوانی بکرێت... Eyubm (لێدوان) ‏٠٦:٤٧، ٢٥ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "بیروونی".