وتووێژ:بزاڤی نەختی

کۆتا لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aza

@Kardo Muradi: گەڕی نەختینە باشتر نییە؟--Aza (لێدوان) ‏١٤:٢٣، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

لەگەڵ بەڵێ ڕێزدار @Aza: وایە، بەڵام وا دەزانم گەڕینی نەختینە باشتر بێت لە گەڕی نەختینە. کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٤:٥٠، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەی بە چی دەڵێن ڕەوت؟--چالاک وتووێژ ‏١٦:٣٧، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Calak: ئایا مەبەستت ئەمەیە کە لە جیاتی گەڕین و بزاڤ ڕەوت دابنەین؟

ڕەوتیش وشەیەکی شیاوە بەڵام تەنیا لە شێوەزاری کوردیی ناویندا هەیە. وەلێ گەڕین لانی کەم لە ٤-٥ شێوەزاردا باوە.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٢٠:٥٧، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

کوا گەڕ دەبێتە flow؟ گەڕ یانی دەور. دوو گەڕ ھەڵپەڕیم یانی دوو دەور ھەڵپەڕیم. دروستە سۆرانییە بەڵام لە کرمانجیشدا باوبووە. ڕەوت-یش باش نەبێ بە بڕوای من گەڕ flow نییە.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٤٠، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
هەرگیز گەڕ نابێتە flow بەڵام لە فارسییەوە "گردش" دەبێتە گەڕین کە لە بەرامبەر flowدا دانراوە. هەروەها ئێستا وا دەزانم هەر بزاڤ باشتر بێت چونکە (A cash flow describes a real or virtual movement of money) flow لێرەدا هەر movementـە و دەبێتە بزاڤ، بزووتنەوە، بزاوت، جووڵانەوە؛ لە ویکی فەرهەنگیشدا flow حەڕک، حەڕکین مانا کراوەتەوە کە هەر بزاڤە. ڕەنەگە بزاڤی نەختینە باشتر بێت. ڕای ئێوە چییە؟کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١١:٥٧، ٢٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بزاڤ بەرامبەری movement -ە، ڕەوت باشترە.--Aza (لێدوان) ‏١٨:٢٠، ٢٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
وا دەزانم ئەو ڕستە ئینگلیزییە هەموو چتێک بگەیەنێت لە بارەی flow ـەوە، بەڕاشکاوی ئەڵێ کە flow، دەبێتە movementێکی virtual یان real.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٢٠:٢٤، ٢٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بزاڤ رێک بەرامبەری حرکة-ی عەرەبییە ئەویش بەرامبەری movement. بزاڤتن و بزاوتن و بزووتنەوە یەک شتن. ئێستاش ھەر دەڵێن بزووتنەوە ئەگەرچی زۆر باش نییە چون چاوگە بەڵام لێرەدا movement ناوە بۆیە بزاڤ-یان دانا کە ناوە. ھەندێکیش جمشت-یان پێشنیار کردووە.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٥٥، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@Calak: لووزەو چۆنە بۆ flow؟ -Aza (لێدوان) ‏١٣:٢٠، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "بزاڤی نەختی".