وتووێژ:ئەبوو ھورەیرە
دوایین لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Gyan333 لە بابەتی نووسە عەرەبییەکان
@Broosk: جیاکردنەوەی ئەبوو لێرەدا زۆر گرنگە. ئەگەر وا بێ دەبێ ئێمە ئەبووبەکریش جیا بنووسین؟--چالاک وتووێژ ٠٩:٤٢، ٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
- پێم وایە دەبێت بەجیا بنووسرێن. لەبەرئەوەی عەرەب بەیەکەوە دەینووسێت واتای ئەوە نییە ئێمەش وەک ئەوان بینووسین. لای ئێمە ناوی وەها کوا بوونی هەیە؟ حەمە جەزا و حەمە ڕەش و هەموو ئەمانەش پێویستەکات بەجیا بنووسرێت. ئەبوو بەکریش پێم وایە هەمان شت. ئەوە ڕای منە چالاکی برام --◂ برووسک وتووێژ▸ ١٦:٥٥، ٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
ئەم شتە لە زمانگەلی دراوسێ وەکوو فارسی، یەکلا کراوەتەوە و هەر بەسەر یەکەوە ئەینووسن. ناوگەلێک وەکوو حەمە ڕەش و حەمە جەزا کوردین یان کوردی کراون، لەبەر ئەمەش ئەشێ لە قانوونەکانی زمانی کوردی پەیڕەوی بکەن، بەڵام ئەبووهورەیرە عەرەبییە و ئەگەر جیا بکرێتەوە ئەبێتە هۆی سەرلێشێوان، مناڵێکی کوردیش قەت نازانێت ئەبوو لە عەرەبیدا واتای سەربەخۆی هەیە، دەی فایدەی چییە بە جیا بینووسین؟ مادیوتووێژ (١٢ی ڕەشەمەی ٢٧١٤) ١٨:٠٦، ٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
نووسە عەرەبییەکان
دەستکاری- @Gyan333:، لەوە تێگەیشتم کە بۆ تێکنەچوونی وێنەکە یەکێ لە ھێکانت کردووە بە عەرەبی، بەڵام باقییەکەیانت بۆ کردەوە بە عەرەبی؟ ئیستە چاکسازییەکیان تیا دەکەم. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٦:٥٩، ١٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
- نەخێر تۆ ھەڵەی دەستم لە وتارەکە نەداوە تەنھا وێنەم بۆ زیاد کردووە وە ئەوانی تر ناوی خوایە بیکەیە کوردی ئەبێتە اللە خۆی الله یە -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ١٨:٠٨، ١٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)