وتووێژ:ئیمپراتۆریەتیی ساسانی

دوایین لێدوان: ١٠ ڕۆژ لەمەوپێش لەلایەن Sakura emad لە بابەتی داواکاریی دەستکاری لە ٦ی نیسانی ٢٠٢٤

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ئیمپراتۆریەتیی ساسانیم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٣:٣٣، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

داواکاریی دەستکاری لە ٦ی نیسانی ٢٠٢٤ دەستکاری

ئیمپراتۆریەتیی ساسانی یان ساسانییەکان (بە پاڵەوی: 𐭲𐭯𐭩𐭲𐭯𐭮𐭯𐭮)[١] دوایین ئیمپراتۆریەتیی باڵادەست لە ئێرانی کۆن لە پێش ھاتنی ئیسلام بوو. بنەماڵەی ساسانی لە ساڵی ٢٢٤ی زایینی بە تێکشاندنی ئەشکانییەکان حکوومەتەکەیان پێک ھێنا و ھەتا ساڵی ٦٥١ واتە بۆ ماوەی زیاتر لە ٤٠٠ ساڵ یەکێک لە زلھێزەکانی سەردەم بوون و بەرامبەرکێێ ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیان کرددوە،

نەخشە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ساسانییەکان لەبارەی رەچەلەکی ساسانییەکان لە تەبەری و مسعودی هاتوە کە دەچەنەوە سەر بنەمالەی ئەخمینەکان بەم شێوەیە لە تەبری هاتوە

أردشير بن پابگ بن ساسان الاصغر بن پاپگ، بن ساسان بن پابگ بن مهرمس بن ساسان بن بهمن الملك بن إسفنديار بن بشتاسب بن لهراسب بن كيوجي بن كيمنش .بزعمه- بدم ابن عمه دارا بن دارا بن بهمن بن إسفنديار، الذي حارب الإسكندر، فقتله حاجباه

بەم شێوە لە تەبری و ئەوانتریشدا کە دەلێ کە المک بهمن چەندین مندالێکی هەبووە بەلام یەک لەوانە کورێک بەناوی ساسان (الاکبر)و کچێک بە ناوی همای کە دایکی دارا بووە کە بچووک بوە کە المک بهمن لەسەرمەرگ بە هەر هۆکارێک بووە وەسیەتی میراتی دەسەڵات بۆ دارا دەکات لەکاتێکدا ساسان کۆڕێکی گەنج بووە ئیتر ئەم وادەکات ساسان لە ترسی بێ یان لە تورەی کۆشک بە جێ دێلێ و دەبێ بە شوان و بەگەل خەلکی کۆچەر کە لە خێمە دەژین نازناوی دەبێتە ساسانی شوان (ساسان الراعی) دواتر لە چەندین نەوە دوای ئەوە وەک لەسەرەوە باسمان کرد ئەردەشیر پەیا ئەبێ کە دەوڵەتی ساسانی دروست دەکاتەو

لە سەر گۆری پاش کی ئەردەشیر(بهمن) لە نەخشی رۆستەم ئەردەشیر ئاهەنگی دروستکردنی ئیمپراتۆریەتیی ساسانی نەخشاندوە کە خۆی لەسەر ئەسپێکەو ئاهورا مەزداش لەسەر ئەسپێکی تر ئەڵقەی رەمزی پاشایەتی لێ وەردەگرێ کە هەمان ئەلقەی ئەخمینەکانە

ئەردەشیر لە پارێزگای فارس دەسەڵاتی لە باوکەی دا واتا پاپگ بە میرات بۆ بەجێ دەمێنی کە ئەم شارە لەژێر دەستی ئەشکانیەکان بووە دواتر هیرش دەکاتە سەر شارەکانی چوار دەوری گوایە ئەردەشیر یان پاپگی باوکی خەونی بەوە بینوە کە دەبێتە پاشا .دواتر لەم شەر و ئاژاوەیەدا ئەردەوان پاشی ئەشکانیەکان نامیەکە (کە بەشێکە لەم چیرۆکەی سەرەرەوە سەبارەت بە چوونی ساسان بۆ ناو شوانە کۆچەریەکان ) ئەردەشیر دەنووسێت دەلێ کێ ڕێگەی بە تۆ داوە تاج لەسەر بەکەی کوردی گەورەکراوە لە ژێر خێمەی کوردان دواتر هەردوو لای لە دەشتی هرمزدگان بە یەک دەگەن ئەردەشیر و کورکەی بە دەستی خۆیان نامە نوسی ئەردەوان دەکوژن

لە نامەیەکی تر هەر لە تەبەری لە سەردەبی یەکەیەکی تر لە پاشاکانی ئامۆزایەکی پاشای ساسانییەکان بە ناوی بیسدام واتا یەکێک بووە لە بنەمالەکەیان کە ناکۆکی دەکەوێتە نێوانیان پێ دەلێ

کوری زینای گەورە کراو لە لە خێمەی کوردان

زاراوەی کورد لە کۆندا بە خەلکی کۆچەر گوتراوە ئەقلیش نابرێ کە زاراوەی کورد لێرە بە واتای نەتەوەیی کوردبێ چونکە ئەو کات دەبێ بلێن کە ساسانییەکان ئەوەندە رقیان لە کورد بوو هەرکەسێک پێ ووتبن کورد وەک ئەم نامە نوسەی ئەردەوان لە ملیان داوە وە هەروەها زاراوەی کورد وەک جنێوێکی و سوکایەتی لە نێو خودی بنەمالەکیان بەکار هاتووە ؟!! ئەم هەر خراپترە. نا بەلکو ئەوان فارس بوون وە لە نیشتمانی فارسەکان دروست بوونە

هەلبەتە کورد گەلێکی دێرین بە ٣٠٠٠ بەر لە ئێستا بوونیا هەبووە ئەمە تەنها مەبەست لێ بە کارهێنانی زاراوەی کوردە بۆ نەتەوەی کورد نەک ئەوەی کورد نەبووبێ

بلخی و هەمزەی ئەسفەهانی باوریان وابووە کە کورد لقێکن لە فارس. حەمزەی ئێسفەهانی زاراوەی کوردی بۆ عەرەبی سوریاس بەکارهێناوە

بلخی بە تەزویر زاراوەی کوران شبانکاره کە دەلەلات لە کۆچەریەکی فارس دەکات هێناوەیەتی بۆ ناوچەی فارس ئەمیش بۆ سەردەمی رووخانی ساسانییەکان نە دروست بوونیان تا بیر رایە بەسەر کوردا بسەپێنێ کە لە ئەسلدا فارس بوون دوای هاتنی ئیسلام جیابوونەتەوە

وریا قانع باسی لەوە دەکات کە حمزه ئەسفەهانی باوری وابوو کورد لقێکن لە فارس

کە ئەم قسانەیان وەر ناگیر چونکە لەلای ئەوان ئەسلەن کورد نەتەوەیەکی جیاواز نەبووە تا زاراوەی کورد لە هیچ بارودۆخی دەلالەت لە نەتەوەی کورد بکات بەلکو قسەکانیان هیچ بەلگە دۆکۆمێنتێکی مێژووی نیە تەنها تەلەیەکە بۆ کورد کە ببێتە شاهید بەسەریەوە کە لەنیشتمانی فارسەکانەوە دروست بوونە


~~http://shiaonlinelibrary.com/%D8%A7%D9%84%D9%83%D8%AA%D8%A8/3476_%D8%AA%D8%A7%D8%B1%D9%8A%D8%AE-%D8%A7%D9%84%D8%B7%D8%A8%D8%B1%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D8%B7%D8%A8%D8%B1%D9%8A-%D8%AC-%D9%A3/%D8%A7%D9%84%D8%B5%D9%81%D8%AD%D8%A9_1 37.17.144.28 ‏١٨:٢٣، ٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

دیار نییە دەتانەوێت دەستکاری چی بکەن وادیارە تەنھا دەتانەوێت زانیاری زیاد بکەن کە من ھیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی لێ نابینم تا زیادی بکەمە سەر وتارەکە سپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠١:٥٦، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

ساسانیەکان دەستکاری

ئیمپراتۆریەتیی فارسی یاخود هیندۆ فارسی Kurdo24 (لێدوان) ‏١٨:٢٨، ٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ئیمپراتۆریەتیی ساسانی".