وتووێژ:ئۆتۆکاد

دوایین لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن ئارام بکر لە بابەتی ناو

نووسینی کوردی لە ئۆتۆکاددا دەستکاری

تا ئەو ڕادەیە من بزانم ناکرێ بە کوردی لە ئۆتۆکاددا بنووسین. بۆ فارسی چەند بەرنامەیەک ھەیە کە بە فۆنتی تایبەتی نایوونیکۆد کاردەکەن. ئاخۆ بۆ کوردی شتێکی ھاوشێوە دروستکراوە تا ئێستا؟ ئەگەر ھەیە تکایە لە وتارەکەدا باسی بکەن. سپاس--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٦:٥٧، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

ناو دەستکاری

هاوڕێیان لای ئێمە ئوتوکەد باوە، ئۆتۆکاد ناخۆش ناگوترێ؟ :| Şûşe وتووێژ ‏٠٨:١٣، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@Amine yousefi: ئەوەنەی من ئاگام لێبێت لەمدیو ھەر ئۆتۆکاد دەڵێن. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٤٠، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس ئارام@ئارام بکر:، ئەگەر لەمدیو ئۆتۆکاد باو بێت، ئەوە هیچ، کەوایە با ئوتوکەدیش ڕەوانە کەین بۆ ئۆتۆکاد. Şûşe وتووێژ ‏٠٩:٥٢، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێزان، بابەتەکە لەسەر ئەودیو و ئەمدیو نییە. دەبێت لە ویکیپیدیا یەکگرتووییی نووسین و ڕێنووسمان ھەبێت. کە دەڵێین «ئۆتۆمۆبیل» کەواتە لە ھەر ناوێکی تریش کە (Auto)ی تێدابێت، باشترە بنووسین «ئۆتۆ»، ئەوە بۆ بەشی یەکەم. بۆ (CAD)ەکەش، گەر گوێ لە خوێندنەوەکەی بگرین بە زمانی ئینگلیزی، زیاتر لە کاد نزیکە تا کەد. سەرچیا‏١٠:٤٠، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس سەرچیا @Serchia:،، بەڵام من بەڕاستی ماومەتەوە، لە ویکیپیدیا ناوەکان ئەو جۆرەی باون دادەنێن یان دەگەڕێنەوە سەر چۆن بێژەکردنیان لە ئینگلیزی، بە دڵنیاییەوە خەڵک بەدوای ناوە باوەکەدا دەگەڕێن. ئێستا من بۆ ئەوە گەڕابام هەر لە ئوتوکەد دەگەڕام. Şûşe وتووێژ ‏١٠:٤٦، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ئۆتۆکاد ھەم باوە و ھەم نزیکە لە خوێندنەوە ئینگلیزییەکەش. لە گەڕانچیی گووگڵ، نزیک ٣ ھەزار ئەنجامی ھەیە. بۆ ناوەکانیش، ڕاستە تێکەڵییەک ھەیە، بەپێی کەیسەکە دەگۆڕێ، دەبێت ھەردوو؛ ناوی باوی نێو خەڵک و شێوەی خوێندنەوەکەی لە زمانی بنەڕەتی لەبەرچاوبگرین، بەڵام زیاتر دەبێت پشت بە ناوە باوەکان ببەستین، چونکە کاری ئێمە لێرە دروستکردن و داتاشینی وشە نییە، مەگەر زۆر ناچاربین. سەرچیا‏١١:٠١، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس @Serchia: واتە ئەمەش دەبی بکەینە مەتکاد، یان ماتکاد ؟!Şûşe وتووێژ ‏١١:٢٢، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ، من لەگەڵ ئەوەم. بەڵام بڕیارەکە تەنیا لەدەست من نییە، باشترە وتووێژی تایبەتی بۆ بکرێت. سەرچیا‏١١:٣٧، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Amine yousefi: پێم وابێت ئۆتۆکادەکە گەیشتە ئەنجام. و بۆ بابەتی دواتریش لەگەڵ ماتکادم. سەرچاوەیەکی خوێندنەوەم دەست نەکەوت و ناچار گووگڵ ترانزلەیتم بەکارهێنا و بە /ماثکاد/ گۆی دەکرد کە دەبێتە ماتکاد. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:١٦، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس ئارام@ئارام بکر:، وا دیارە ئەگەریش سەرچاوەیەکی خوێندن بدۆزینەوە، هەر بەپێی ئۆتۆکاد و ماتلاب و ماتماتیک دەڕوات و دەبێتە باو، کەوایە ئەویش دەکەینە ماتکاد. Şûşe وتووێژ ‏١٢:٣٠، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس بۆ تۆش @Amine yousefi: زۆر بەجوانی ڕوونت کردەوە و وتەیەکم نییە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٤، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ئۆتۆکاد".