وتووێژی پۆل:فیلمە مۆسیقییەکان
دوایین لێدوان: ١١ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو
ناو
دەستکاری@Gejeluk فیلمە مۆسیقایییەکان یا فیلمە مۆزیکاڵەکان دروستە. Aza (لێدوان) ١٦:١٠، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Aza و @Gejeluk:
- music: مۆسیقا
- musical: مۆسیقایی
- Musical films: فیلمە مۆسیقایییەکان
- لەودیو لە ژێر کاریگەری عەرەبیدا لە جیاتی بڵێن مۆسیقایی دەڵێن مۆسیقی! وەک چۆن بە کابرای خەڵکی ئەمریکا دەڵێن ئەمریکی لە جیاتی بڵێن ئەمریکایی. ئەمانە گشتی عەرەبین و مافی کوردییان پێوە نییە. پێویستیش نییە بڵێین مۆزیکاڵ و مۆسیقایی تەواوە. چالاک وتووێژ ٠٦:٤٨، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Aza و @Calak: مۆسیقی لە ناوی چەند وتارێکدا ھاتووە، وەک شێوەی مۆسیقی. منیش کەڵکم لەوانە وەرگرتووە. کێشەم لەگەڵ مۆسیقایی نییە. پاشان، ئەگەر ئەمە مۆسیقایی بێ، جوگرافی-ش ئەبێ بکرێت بە جوگرافیایی. کەچی Calak لێرەدا جوگرافیایی کردووە بە جوگرافی. با ئەمەش یەکلایی بکرێتەوە. Gêjełûk ١٢:١٠، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Gejeluk جوگرافیایی، ئەمریکایی، ئیتالیایی، ئیسپانیایی کوردیترن لە جوگرافی و ئەمریکی و ئیتالی و ئیسپانی. حکوومەتی ش کوردیترە لە حکوومی. بەڵام لەبەر ئەمەی کە ماناکە ڕوونە و سەر لە کەس ناشێوێنێ ئێمەی رۆژھەڵاتیش قەبووڵمان کردووە ئەمریکی بنووسین لە جیاتیی ئەمریکایی. بەڵام مۆسیقی لە جیاتیی مۆسیقایی دانان سەرلێشێوێنە و ھەڵەشە. Aza (لێدوان) ١٣:٢٧، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Gejeluk: لە عەرەبیدا ئەگەر بێت و وشەیەک بە دەنگی -ا کۆتایی بێت ئەم دەنگە دەقرتێنن جا -ی نیسبەتی پێ زیاد دەکەن بەڵام لە کوردیدا وەھا نییە بۆ نموونە ئازا دەبێتە ئازایی و کەس ناڵێ ئازی! بەم پێیە دیارە مۆسیقا دەبێتە مۆسیقایی نەک مۆسیقی.
- ئەگەر منیش نووسیومە جوگرافی لەبەر کاریگەری قورسی عەرەبی لەسەر کوردیی ئەودیوە دەنا لای ئێمە ھەر دەڵێن جوگرافیایی.
- کاک دیاکۆ ھاشمی-ش لە وتارێکدا باسی ئەمەی کردووە:
- ئەگەر وتت ئەمریکی، ئەفریقی، باشە بزانی کە کوردییە ڕەسەنەکەی دەبێتە ئەمریکایی، ئەفریقایی یان ئافریکایی.
- چونکە لە کوردیدا (ی)ی نیسبەت دەلکێتە ناوی وڵاتێکەوە و دەبێتە ناوی خەڵکەکەی بۆ نموونە سوید + ی = سویدی.
- وڵاتەکە خۆ پێی ناوترێت "ئەمریک" تا بڵێین ئەمریک + ی = ئەمریکی. بەڵکوو ئەمریکا + یی = ئەمریکایی.
- -- چالاک وتووێژ ٠٦:٢٨، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)