وتووێژی پۆل:خواردنەوە کحوولییە ژاپۆنییەکان

دوایین لێدوان: ١ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Tessla لە بابەتی ناوی پۆل

ناوی پۆل دەستکاری

@Tessla، چ کارێکت کردووە. ئەلکھول بۆ alcohol دانراوە، کەچی تۆ کۆڵێک پۆلت بە کحوول دروست کردووە. کحوولت پێ باشترە؟ بابەتێکی نوێ لە وتووێژ:ئەلکھول -دا دابنێ و بڵێ کە بۆچی باشترە. پاشان، بڕێک لە پۆلەکان، وەکوو پۆل:خواردنەوە کحوولییەکانی کازاخستان، پۆل:خواردنەوە کحوولییەکانی ئازەربایجان، بە ناو کۆتایییان پێ دێ نەک ھاوەڵناو. ئەمانە دەبێ …کازاخییەکان و …ئازەربایجانییەکان بن. ‎Gêjełûk ‏٠٩:٢٩، ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Gejeluk: دروستکەری وتاری ئەلکھول کاک چالاکە، وە ئەو و کاک ئازا ئاگاداری وشەی کحوول-ن کە دامناوە، گەر پێیان باش نەبووایە و نامۆ بووایە ئەوا لەو باوەڕەدام پێیان دەوتم ئەلکھول باشترە، هەڵبەت با بیرم نەچێت کاک ئازا پێی وتم لە باشوور چی پێ دەڵێن وتم کحوول. سەبارەت بە ئەو دوو پۆلە یان زیاتر، نەمدەزانی کازاخییەکان گونجاو بێت یان ناوی وڵاتەکە خۆی. Tessla (وتووێژ) ‏٠٩:٣٦، ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
کێشە نییە، دەیان گۆڕین. Tessla (وتووێژ) ‏٠٩:٣٦، ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla مەبەستی من یەکدەستییە. وەک چۆن بە یەک ڕێنووس دەنووسین، دەبێ بۆ ناوی پەڕەکانیش وا بین. ئەم شتە چەندین ناوی ھەیە: ئەلکھول، ئەلکول، کحوول، کھوول و ھتد. ئێمە دەبێ وشەیەک ھەڵبژێرین و ھەر ئەوە بە کار بھێنین. ئێستا ئەلکھول دەکەنە کحوول یان بە پێچەوانەوە، بۆ من فەرق ناکا. گرنگ ئەوەیە یەک وشە بە کار بھێنین. ‎Gêjełûk ‏١٠:١٤، ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk: وتووێژم کردەوە لەسەری، بڕوانە. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٢٠، ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "خواردنەوە کحوولییە ژاپۆنییەکان".