وتووێژی پۆل:بەرنامە ڕاستەقینەکانی نێتفلیکس

دوایین لێدوان: ٤ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Rebin galaly لە بابەتی هەڵە لە ناوی پۆل

ناوی پۆلەکە ھەڵەیە.. دەستکاری

لە راستیدا وشەی ئۆرجینال بە مانای رەسەن دێت، ھەروەھا وشەی نێتفلیکس ھەڵەیە، پێشووتریش لە وتارێک وتووێژێکم بینی لەسەر ئەو بابەتە، وابزانم لەسەر نێتفڵکس رێکەوتن کراوە، لەبەر ئەو دوو ھۆکارە باشترە ئەم پەڕەیە بکرێتە بەرنامە رەسەنەکانی نێتفڵکس. --Hevi (لێدوان) ‏١٥:٥١، ٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەڵبەتە ئەو وتووێژە بەپێی ئای-پی-ئەی نەکراوە: ئای پی ئەی: /ˈnɛ́tflɪks/ نێتفلیکس دروستە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٠١، ٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاستەقینە فڕی بە ئۆرجیناڵەوە نییە. ڕەسەن-یش لە کوردیدا بە بڕوای من بەم مانایە نییە. لە عەرەبی و فارسیدا دەڵێن اصلي بەڵام من پێم وایە ڕەسەن دەبێتە اصيل و بە ئینگلیزی genuine. بە مانای pureیش ھاتووە.--چالاک وتووێژ ‏١١:٠٠، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
دەی یا ڕەسەنە یان عەرەبییەکە. کامیان؟ -- ◂ ئێپین لێدوان ‏١٢:٠٣، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
رەسەن لە عەرەبی بە واتای اصیل دێت، کە جیایە لە اصلی، باشە بۆچی ھەر ناوە ئینگلیزییەکە بەکارنەیێت ئۆرژیناڵ؟ ھەم بەکاردێت و ھەم باویشە.--Hevi (لێدوان) ‏١٢:١١، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بە بڕوای من لێرەدا کێشە نییە بڵێین بەرنامە سەرەکییەکانی نێتفلیکس. وشەی تریش ھەیە بنجی، بنیچەیی، بنچینەیی و ... .--چالاک وتووێژ ‏١٣:٢٩، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
سەرەکی دەبێتە main.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٣٨، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆیە وتم کێشە نییە دەنا دەموت دەبێتە سەرەکی.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٠٧، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
گەر یەکدەنگی ھەیە دەیگوێزمەوە سەر بەرنامە ڕەسەنەکانی نێتفلیکس، چوون ئەوە بە باشتر دەزانم.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٨:٥١، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
جارێ دەست ڕاگرە Épineی بەڕێز زیاتر فکر بکەینەوە.--چالاک وتووێژ ‏١١:١١، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
من لەگەڵ بەرنامە سەرەکییەکانی نێتفلیکس م.--Aza (لێدوان) ‏١٣:٣٧، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
با ئەوەندە ھەستیار نەبین بەرانبەر وشەی زمانێکی تر، وشەی ئەسڵی و ئۆرجیناڵ بۆ ئێرە گونجاون، ھەردووکیشیان باون و بەکاردێن، کامەیان بەکاربێت فەرقێکی وای نییە. سەرچیا‏١٥:٢٣، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
کاکە ئێستا چەند کەس دەڵێت بکرێتە بەرنامە ڕەسەنەکان دەست بەرز بکاتەوە با یەکلایی ببێتەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٠٤، ٢٦ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

هەڵە لە ناوی پۆل دەستکاری

ناوی پۆل دەبێت بەرهەمە ڕەسەنەکانی نێتفلیکس بێت، نەوەک بەرنامە ڕاستەقینەکانی نێتفلیکس کە وەرگێڕانێکی حەرفیە.Rebin galaly (لێدوان) ‏٢٣:٥٣، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "بەرنامە ڕاستەقینەکانی نێتفلیکس".