وتووێژی داڕێژە:دە مزگێنی پێدراوی بەھەشت

کۆتا لێدوان: ٧ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Shaxstan

دە یاری بەھەشت ھەڵەیە، ئەوان (مبشرة) موژدە پێ دراوانن نەک یار! ئێ خۆ پێغەمبەرانیش ھەر یاری بەھەشتن -- Shaxstan (لێدوان) ‏٢٢:٠٧، ٢١ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

«دە مژدەپێدراوی بەھەشت» چۆنە؟ | سەرچیا‏١٠:٥١، ٢٢ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەڵە نییە. وەرگێڕانە یان ئازادە یان وشەبەوشە. لێرەدا وەگێڕانێکی ئازاد کراوە. نازانم ئەم موژدە فارسییە چییە کورد مزگێنی لەبیرچۆتەوە. باش بوو جاران دەیانوت مژدە ئێستا رێک وەک فارسی دەڵێن موژدە! کورد دەڵێ مزگێنی فارس دەڵێ موژدە. وشەبەوشە دەبێتە «دە مزگێنی پێدراوی بەھەشت» یان دە مزگێنی پێدراو بۆ بەھەشت». ئەوەی یەکەم باشترە.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٥٦، ٢٢ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک چالاک من چوزانم فارسیە یان نا خۆ من ئەسەڵەن ھیچ فارسی نزانم، کاکە تۆ کە باسی زمانی کوردی دەکەیت لەبیرت بێت کە تۆ باسی کوردی دەکەیت، کوردیش زۆربەی وشەکانی ئەسڵی عەرەبی و فارسیە یان مورادیفەکەی فارسی و عەرەبی دەبێت، سەیرکە لە خۆمەوە قسە ناکەم، بڕوانە فەرھەنگی شێخانی لاپەڕە ٥٠٤ نووسراوە [مزگێنی:موژدە:مژدانە:مزگانی مژدە:نوقلانە:دڵخۆشکردن:خەبەری خۆش:ھەواڵی خۆش ...]، جا ئەم فەرھەنگە کوردی فارسی نیە کوردی کوردی یە، ئەوجا گەر غەلەتیش نەبم بە فارسیش (مزگی) واتە گاڵتە یان خۆش..، جا لێرە چ بنووسرێ مزگێنی و چ بنووسرێت مژدە بەڕای من چ فەرقێکی وەھای نیە و ھەمووانیش تێدەگەن ھەرکامیان بێت، جا بیگۆڕە بیکەی بە ھەر کامیان تەواوە. --Shaxstan (لێدوان) ‏١١:٢٠، ٣٠ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
وا مەڵێ شاخستانی خۆشەویست. قەت وا مەڵێ کوردی زۆربەی وشەکانی ئەسڵی عەرەبی و فارسییە. ئەگەر واش بێ خەتای خۆمانە کوردیمان پێ سووکە و عەرەبی و فارسی بەکاردێنین. ئەوجار ئەگەر فەرق ناکا با کوردییەکەی بێت دەیگوێزمەوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٤٣، ٣٠ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستت خۆشبێت چاکت کرد. خۆ من کوردی سوک ناکەم، ڕاستیەکە ئاوھایە کوردیش زمانێکی ھیندو ئەوڕوپیە، ئاساییە خۆ فارسی و پەشتۆ و ئوردووش نیوەیان وشەی عەرەبین، بەڵام قسەکەت ڕاستە، تا ئێستا دەسەڵات ھەوڵێکیشی نەداوە بۆ خڕ کردنەوەی کوردی و یەکلایی کردنەوەی کە پەرت بووە، بژیت. | Shaxstan (لێدوان) ‏١٨:٠٤، ٣٠ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "دە مزگێنی پێدراوی بەھەشت".