وتووێژی داڕێژە:بیرخستنەوەی ڤەژین

دوایین لێدوان: ١ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Aram لە بابەتی کێشە

کێشە

دەستکاری

سڵاو، @Aram. فەرھەنگی وەھبی و ئەدمۆندزم زیاد کرد، بەڵام کار ناکات. دەتوانی سەیرێکی بکەی؟ ‎Gêjełûk ‏١٣:٤١، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Gejeluk:   چارەسەر کرا. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٨:١٢، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram دەستت خۆش بێ! پرسیارێک: چی لە فەرھەنگی تۆفیق وەھبی بکەین؟ ھەر ئاوھا بمێنێ؟ ‎Gêjełûk ‏١٢:٠٨، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk: سپاس بۆ سپاسەکەت، بەڵام لە پرسیارەکەت تێ نەگەشتم. مەبەستت فراوانکردنی وتارەکەیە یان چی؟ ⇐ئارام وتووێژ ‏١٢:١٩، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram ناوەکەیم مەبەست بوو. ھەر وا بمێنێ یان بیکەینە «(فەرھەنگی) وەھبی و ئەدمۆندز»؟ لەم داڕێژەیەدا کەڵکمان لە « وەھبی و ئەدمۆندز» وەرگرتووە. ‎Gêjełûk ‏١٢:٢٦، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk: خۆی من بۆ نرخی |فەرھەنگ= وشەی فەرھەنگەکەم نەنووسیوە و ھەر ناوەکەم پێ بەس بووە تا بەکارھێنەر بتوانێ زووتر نەجاتی بێ. بەڵام بۆ دەرکەوتنی دەقەکە نووسیومە «فەرھەنگی فڵان، دانەر، فڵان (زمان) بۆ فیسار (زمان)». بەکورتی داڕێژەکە بۆ ئەم فەرھەنگە تازەی ئێوە زیادتان کرد، کێشەی نییە و ھاوتای ئەوانی ترە. ئەگەریش شتێک ھەیە من تێی نەگەشتوومە، تکایە ڕوونکردنەوەم بۆ بدەن. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٢:٥٣، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram ھەر بە دەستت نەھێنا! مەبەستم ئەوەیە کە وتارەکە ناوێکە و ئەوەی لە داڕێژەکەدا ھاتووە ناوێکی ترە. یەک ناو بێت باشتر نییە؟ ‎Gêjełûk ‏١٣:٤١، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk: مەبەستت ئەوەیە فەرھەنگی تۆفیق وەھبی بگواینەوە بۆ فەرھەنگی تۆفیق وەھبی و ئەدمۆندز؟ ⇐ئارام وتووێژ ‏١٤:١١، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram بەڵێ (دەکرێت تۆفیق وەھبی ھەر وەھبی بێت)! یان بۆ ناوە ڕەسەنەکەی «فەرھەنگێکی کوردی–ئینگلیزی». نازانم کامیان باوتر و باشترە. ‎Gêjełûk ‏١٤:٤١، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk دەزانم لەسەر بەرگی کتێبەکە فەرھەنگێکی کوردی–ئینگلیزی نووسراوە، بەڵام بە ناوێکی گونجاوی نازانم. ڕەنگە ناوی ئەدمۆندزیشی پێوە کەین بەس بێت. لە ناو وتارەکە ئاماژە بە فەرھەنگێکی کوردی–ئینگلیزی بکەین بەسە. شتێکی تریش لە ناو وتارەکە ناوی تۆفیق وەھبی ھەر نەھاتووە. پێویستە ھەندێ فراوان بکرێ. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٤:٥٠، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "بیرخستنەوەی ڤەژین".