وایڵد فایەر

گرووپێکی ڕۆکی ئەمریکی

وایڵد فایەر (بە ئینگلیزی: Wild Fire) گرووپێکی مۆسیقی ھارد ڕۆکی ئەمریکییە کە لە بیلۆکسی میسیسیپی دامەزراوە لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ و بە تەواوەتی سەربەخۆن.[١][٢] گرووپەکە لە چوار ئەندام پێکھاتووە: زاک سۆیەر (گۆرانیبێژی، تەختەکلیلژەن)، تایلر ڕۆبێرتز (گیتارژەن)، تایلر ڤاس (بەیسژەن)، و کامرۆن ئالیدۆن (تەپڵژەن). گرووپەکە یەکەم تاکەگۆرانیی خۆیانیان لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ بڵاوکردەوە بە ناوی ڤیلەین (دوژمن)[٣] کە دواتر ئەم تاکەگۆرانییە خرایە یەکەم ئەلبومی تەواو و دەرکەوتنی گرووپەکەوە بە ناوی ڕیڤۆڵت کە لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٧ بڵاوکرایەوە.[٤] ئەلبومەکە لە ١٥ تراک پێکھاتووە. مۆسیقای گرووپەکە لەلایەن ھونەرمەندی وەک کۆرن، ئینکیوبەس، سێڤن دەست و نەتینگ مۆرەوە کاری تێکراوە.

وایڵد فایەر
بنەچەبیلۆکسی، میسیسیپی
چەشنەکانھارد ڕۆک
ساڵانی چالاکبوون٢٠١٥ (2015)–ئێستا
وێبگەوێبگەی فەرمی
ئەندامانزاک سۆیەر
تایلر ڕۆبێرتز
تایلر ڤاس
کامرۆن ئالیدۆر

مێژوو دەستکاری

دوای بڵاوکردنەوەی یەکەم ئەلبومی دەرکەوتنیان بە ناوی ڕیڤۆڵت، گرووپەکە دەستیان کرد بە گەشتکردن بە ناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا. ئەوان بانگەشەیان بۆ یەکەم کۆنسێرتیان کرد لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥، کە لە پاڵ ھونەرمەند «سلیپینگ ویت سایرنس» لە «ھاوس ئۆف بلووز پێرش ڕووم» کۆنسێرتەکەیان ئەنجام دا.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "Wild Fire". www.wildfireofficial.com. Archived from the original on 3ی Marchی 2018. Retrieved 17 February 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٣ی ئازاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Wild Fire". www.facebook.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 17 February 2018.
  3. ^ "Villain" (بە ئینگلیزی). Retrieved 17 February 2018.
  4. ^ "Revolt" (بە ئینگلیزی). Retrieved 17 February 2018.