واڵامپو لە زمانی ماپوچێدا ناوێکە بۆ ئەو ناوچەیەی خەڵکی ماپوچێ تێیدا دەژین کە دەکەوێتە باشووری چیلی و ئەرژەنتین و پێچەوانەی نەتەوەکانی دیکە خەڵکی ماپوچێ ھەرگیز لەلایەن ئیمپراتۆرییەتی ئیسپانی داگیرنەکران. لە سەدەی ١٦دا ئیمپراتۆرییەتی ئیسپانی سنووری نێوان ئیمپراتۆرییەتییەکە و واڵامپوی دانابوو وەک دانپێدانانێک بەو ڕاستییەی کە وازیان ھێناوە لە داگیرکردنی واڵامپو و ئەم سنوورانە تاوەکو دوای سەربەخۆبوونی چیلی مانەوە بەڵام لە ساڵی ١٨٨١ و دوای ٦٣ ساڵ لە سەربەخۆبوونی، چیلییەکان ھێرشیان کردە سەر واڵامپو و داگیریان کرد، زۆرێک لە خاکی ماپوچێکان درا بە چیلییەکان و خۆشیان بە خەڵکی چیلی ناونووسکران و تەنھا ٦٪ی خاکەکەیان مایەوە. دوای داگیرکردنی خاکەکەیان ماپوچێکان ڕووبەڕووی سەرکوتکردن بوونەوە لەژێر دەستی حکوومەتە یەک لەدوای یەکەکانی چیلی و بە وڵاتەکەدا بڵابوونەوە بۆ بەدەستخستنی کار و لە ئێستادا ڕێژەی ١٠٪ی دانیشتووانی چیلی پێکدێنن.[١]

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Life and Resistance in Wallmapu". Hearstmuseum.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)