ھەڵۆ ئیبراھیم ئەحمەد

(لە هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە ڕەوانە کراوە)

ھەڵۆ ئیبراھیم ئەحمەد لە ساڵی ١٩٥١ لە شاری کەرکووک لەدایکبووە. بەھۆی ئەوەی کوڕی سەرکردەی ناسراوی کورد، ئیبراھیم ئەحمەد بووە، لە تەمەنی منداڵییەوە تێکەڵاو بە کاری سیاسی و پێشمەرگایەتی بووە.

ساڵانێکی زۆر لە ئەوروپا ژیاوە و دکتۆرای لە بواری ئەندازیاریی کۆمپیوتەردا لە ساڵی ١٩٩١ لە وڵاتی سوێد وەرگرتووە. ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان و رێکخراوی شیڵتەری بۆ ئاوەدان کردنەوەی کوردستان دامەزراندووە. ئەندامی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بووە، لە ساڵی ٢٠٠٨ ئاڕاستەی یەکبوونی دامەزراند، کاتێک سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری داخستنی ئەم ئاراستەیە دەھێنن، ھەڵۆ بڕیاری بەردەوامی لەبواری سیاسیدا دەدات و جیادەبێتەوە و پارتی پێشکەوتنی دامەزراند. لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٩ دا بە لیستێکی سەربەخۆ بە ناوی لیستی پێشکەوتن بەشداریی لە ھەڵبژاردنەکاندا کردووە و خۆیشی کاندیدای لیستی پێشکەوتن بووە لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ھەرێم. پاش دەرنەچوون و نەھێنانی دەنگی تەواو بۆ چوونەناو پەرلەمان و سەرۆکایەتی ھەرێم، بڕیاریدا پارتەکەی ھەڵبوەشێنێتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری