ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتیۆپیا

(لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتیۆپیاەوە ڕەوانە کراوە)

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتیۆپیا (بە ئەمھاری: የአትዮጵያ ብሔራዊ እግር ኳስ ቡድን)، نازناوی والیای لێنراوە، نوێنەرایەتی ئیتیۆپیا دەکات لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی پیاوان و لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتیۆپیا، دەستەی بەڕێوەبەری تۆپی پێی ئیتیۆپیا کۆنتڕۆڵ دەکرێت. لە ساڵی ١٩٤٣ەوە کە دامەزراوە، نوێنەرایەتی ئیتیۆپیا دەکات لە پێشبڕکێ ناوچەیی و کیشوەری و نێودەوڵەتییەکان[١][٢]ئیتیۆپیا یەکێک بوو لەو سێ یانەیە (لەگەڵ میسر و سودان) کە بەشدارییان لە یەکەمین جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە ساڵی ١٩٥٧ کرد. لەوێ پلەی دووەمی بەدەستھێنا.[٣] لە ساڵی ١٩٦٢ توانی پێشبڕکێکە بباتەوە، لە ھەمان کاتدا میوانداری پێشبڕکێکە بوو. دوای ٣١ ساڵ دوورکەوتنەوە سەرکەوت بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٣.[١] ئیتیۆپیا نەریتێکی دوور و درێژی تۆپی پێی ھەیە و لە پێشەنگەکانی ڕکابەرییە نێودەوڵەتییەکان بوو لە ئەفریقا، یەکەم یاری نێودەوڵەتی خۆی لە ساڵی ١٩٤٧ ئەنجامدا و بە ئەنجامی ٥–٠ لە سۆمالیلەندی فەرەنسی بردەوە. لە ساڵی ١٩٥٢ پەیوەندی بە فیفا کرد،[١] و یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقا لە ساڵی ١٩٥٧[٤][٣] لە ساڵی ١٩٥٩ ئیتیۆپیا بۆیەکەمجار بەشداری یارییەکانی پاڵاوتن بۆ گەیشتن بە جامی جیھانیی فیفای ١٩٦٢ کرد و لە قۆناغی دووەمدا ڕووبەڕووی ئیسرائیل بووەوە. تیپەکە لە ھەردوو یارییەکەدا دۆڕا؛ و بە کۆی گشتی ٢–٤ لە پێشبڕکێکە دەرکرا.[٥]گەورەترین دۆرانی ھەڵبژاردەکە لە مێژوودا بەرامبەر ھەڵبژاردەی عێراق بوو و لە ١٨ی ئابی ١٩٩٢ دوای ئەوەی یارییەکەیان بە ئەنجامی ١٣–٠ دۆڕاند.[٦]

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتیۆپیا
بەشێکە لەEthiopian Football Federation
وڵاتی وەرزشئیتیۆپیا
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتئیتیۆپیا
ڕاهێنەرGebremedhin Haile
کاپتنSaladin Said
یاریگاAddis Ababa Stadium، Bahir Dar Stadium
خاوەنEthiopian Football Federation
وێبگەhttp://theeff.org/en/
کۆدی وڵات لە فیفاETH

نازناوەکان

دەستکاری
جامی نەتەوەکانی ئەفریقا : .
  پاڵەوانەکان (١): ١٩٦٢
  پلەی دووەم (١): ١٩٥٧
  پلەی سێیەم (١): ١٩٥٩
پلەی چوارەم (٢): ١٩٦٣, ١٩٦٨
جامی سێکافا : .
 پاڵەوانەکان (٤): ١٩٨٧، ٢٠٠١، ٢٠٠٤، ٢٠٠٥
  پلەی سێیەم (٢) ٢٠٠٠, ٢٠١٥
پلەی چوارەم (٢) ١٩٩٥, ٢٠١٠

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا ب «Ethiopia Football Federation Information». FIFA. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  2. ^ «The FIFA/Coca-Cola World Ranking – African Zone». FIFA.com (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا «African Nations Cup 1957 – Details and Scorers». R.S.S.S.F. لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  4. ^ «Ethiopian Football Federation (EFF)». CAF. لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  5. ^ «World Cup 1962 qualifications». RSSSF. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  6. ^ Strack-Zimmermann، Benjamin. «Iraq vs. Ethiopia». www.national-football-teams.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری