ھەستی دژەتورک
ھەستی دژە تورک، ھەروەھا ناسراوە بە دژە تورکەزم، یان تورکۆفۆبیا یان ڕەگەزپەرستی دژی خەڵکی تورکی و کەلتووری تورکی و زمانی تورکی.[١][٢]
ھەستی دژەتورک | |
---|---|
چەمکی ھەستی دژەتورک ئاماژە بەوە دەکات کە نەک تەنیا ھەستکردن بە ڕک ھەڵسان دژی تورک بێ بەڵکو دژی ھەموو ئەو تورکانەی کەلە ھەموو شوێنێک بن، ھەروەھا دژی ھەموو بابەتێک کە بەسترابێتەوە بە ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی و ئەو تورکانەی کە ڕەگەزیان دەگەرێتەوە بۆ نەتەوەی تورکج لە مەنغۆلیا وەک پاشماوەی ئەو تورکمانانەی کەخۆیان بە تورک دەناسن و ناودەنرێن بە تورکمان لە سووریاو و ئەو تورکمانانەی لە عێراقن وەھەروەھا بۆ ئەو گرووپانە کە بەشێکن لەژێر کاریگەری کەلتوور و داب و نەریتی دروست کراوی تورک دا گەشەیان کردووە لە کاتی بەموسولمان بوونیان بەتایبەتی لە سەردەمی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانیدا ئەمانیش وەک ئەلبانییەکان و بۆسنەکان و ئەو گرووپە ڕەگەزییە بچووکانەی تر کە دەکەونە دەوروبەری بەڵکان.
سەرەتای سەردەمی ھاوچەرخ
دەستکاریلە سەردەمی نوێی ھاوچەرخ دا کە بووە ھۆی ڕووخانی کۆنستانتاپۆل و ھەڵگیرسانی شەڕی عوسمانییەکان بەرامبەر بە وڵاتانی ئەورووپا، ئەورووپییە کرستیانەکان ڕێگریان کرد لە فراوان بوونی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی بەدرووست کردنی بزووتنەوەی دژەتورک. لە ناوەڕاستی سەدەی ١٥ھەمدا، ھاندەری تایبەت بە ناوی میسا کۆنترا یان تورجۆس (بە لاتینی واتای "کۆمەڵەی دژە تورک") دامەزرا، ئەم بزووتنەوەیە لەھەموو شوێنێکی ئەورووپا گەشەی سەند و بەڕێوەچوو بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامی سەرکەوتن بەسەر ھێزی عوسمانییەکان بە یاوەری خوداو یارمەتی خەڵکانی کرستیانەتی بوو دژی ھێرشی تورکجەکان.
سەدەی ١٦ھەم
دەستکاریکاتێک عوسمانییەکان ئیمپراتۆرییەتەکەیان فراوان کرد بەرەو ڕۆژاوای ئەورووپا ڕۆیشتن لە ماوەی چوارەم جاری ھێرشی عوسمانییەکان دژی ڤینیسیایەکان، عوسمانییەکان قوبرسیان داگیر کرد. لە سەدەی شازدەھەمدا، نزیکەی ٢٬٥٠٠ نووسراوە دژی تورکی عوسمانی بڵاوکراوییەوە، و زیاتر لە ١٠٠٠ دانەی ھەر بە زمانی ئەڵمانی لە ئەورووپا بڵاوکرایەوە، تێیایدا وێنەی " تورکێکی خوێنڕێژ" نیشان دەدا. لە نێوان ساڵانی ١٤٨٠ بۆ ١٦١٠ دوو ھێندەی تر نووسراو وپەرتوک دەربارەی مەترسی ھەڕەشەی تورکی بۆ سەر ئەورووپا. جۆھان فابەری قەشەی کلێسەی ڤییەننا ڕایگەیاندنێکی بڵاو کردەوە تێیدا نووسیبووی: "ھیچ خراپەکارێکی دڕندەتر نییە لەم سەر زەمینە ھەبێ وەکو خراپی تورک، بەزەییان نایەت، نەک بە تەمەن وە نەک بە جەندەر بەڵکو دەستیان ناپارێزن لە کوشتکاری گەنج و پیر".[٦]
لەم کاتەدا ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی ھێرش دەکاتە بەلکان و داگیری دەکات و ڤییەننای گەمارۆ دەدا، ئەم ھێرشە دەبێتە ھۆی بڵاوبوونەوەی ترسێکی بێ ھاوتا لەنێو دانیشتووانی وڵاتانی ئەورووپا و بەشێوەیەکی سەرەکی لەوڵاتانی ئەڵمانیا.[٩] مارتن لوسەر سەرکردەیەکی پرۆتستانتی ئەڵمانی ئەم شێوە ترسە دەکاتە ھەلێک بۆ ئەوەی کار بۆ دارشتنەوەی پرۆستنتانت بکات بەوەی کە تورک وەکو شەیتان ناردراوە بۆ ئەو کەسانەی لە ئایین دوور دەکەونەوە.[١٠] چیرۆکەکانی «تورکی-سەگ» وێنەیەکی نەرێنیان تووندوتیژی تورک نیشان دەدات. تورک-سەگ لە شێوەی پیاوێکی مرۆڤخۆر کە نیوەی ئاژەڵ و نیو مرۆڤ نیشان دەدات و سەری سەگەو کلکی ھەیە. دوای جەنگی ڤییەننا لە ساڵی ١٦٨٣، وێنەی تورکی-سەگ بووە بە کارەکتەرێک بەکاردەھێنرا بۆ گاڵتەکردن بە تورکەکان. لەم کارنیڤاڵە دەمامکی گاڵتەجاریان بەکار ھێنا بەشێوەی کەسایەتی تورکی-سەگ شان بەشانی کەسانی جادووگەر کە کەسانی نابووت بوون لە نێو کۆمەلگەی ئەورووپی ئەوکات.[٦] عوسمانییەکان شێوازی تووندوتیژی بەرامبەر بەو نەتەوانەیان ئەنجام دەدا بە ھێرشکردنە سەر و خاکیان داگیر کردنیان و ئەنجامدانی بردنی منداڵی ئەم نەتەوانە، ئەم کردارە ناونرابوو دەڤشیرم واتای (منداڵ زەوتکردن یان باجدان بەخوێن) ئەم کارە سەربازانی عوسمانی فەرمان پێکراو بوون، منداڵی تەمەن ٨ وبچوکتر لە خێزانە فەلەکانی وڵاتانی بەلکان و وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی باشووری ئەورووپا بەزۆرەملێ دەیانبردن و بە موسوڵمانیان دەکردن و ڕاھێنانی سەربازیان پێ دەکردن و دەبوونە سەربازی پلە بەرزی عوسمانی و دەیاناردنە کۆنستانتابول (ئەستەنبولی) ھاوچەرخ.
ڤۆڵتێر و نووسەرانی تری ئەورووپی تورکەکانیان بە دڕندە وەسفیان کردووە کە شوێەواری باب وباپیرانی ئەورووپایان وێران کرد؛ ڤۆڵتیر تورکەکانی بە " دڕندەی ژنان و دوژمنانی ھونەرن" و ئەم جۆرە دڕندەیە دەبێ لە ئەورووپا دەربکرێن.[٦] لە پەرتوکی ڕۆژھەڵاتیزم، ئێدوارد سێد ئاماژەی بەوە کردووە، "تا کۆتایی سەدەی حەڤدەھەم، مەترسی عوسمانییەکان لەسەر شارستانییەتی ئەورووپا بەشێوەیەکی ڕوون دیارو مەترسیدار بوو و مەترسی بوون لەسەر ھەموو شارستانییەتی کرستیانەتی و بەردەوامە.[٢٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Libaridian، Gerard J. (2004). Modern Armenia: people, nation, state. Transaction Publishers. p. 193. ISBN 978-0-7658-0205-7.
One consequence of the shift from anti-communism to anti-Turkism was that an important segment of the Diaspora lived through moments ...
- ^ Khalidi، Rashid (1991). The origins of Arab nationalism. Columbia University Press. p. 18. ISBN 978-0-231-07435-3.
In the first place, Arabist ideology, including a bitter anti-Turkism, was fully formulated long before the Young Turk revolution
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەستی دژەتورک تێدایە. |