ھێربەرت جۆرج وێڵز
(لە هێربەرت جۆرج وێڵزەوە ڕەوانە کراوە)
ھێربەرت جۆرج وێڵز (بە ئینگلیزی: H. G. Wells؛ لەدایکبووی ٢١ی ئەیلوولی ١٨٦٦ لە کێنت، ئینگلتەرا – مردووی ١٣ی ئابی ١٩٤٦). نووسەر و چیرۆکنووسێکی ئینگلیز بوو. بەوە ناسرابوو کە لایەنێکی زانستی لە چیرۆکەکانیدا ھەبوو، کە چیرۆکەکانی زیاتر بریتی بوون لە چیرۆکی خەیاڵی زانستی، و باسی بارودۆخی جیھان دەکات لەداھاتوودا. بە یەکێک لەدامەزرێنەرانی ئەدەبیی خەیاڵیی زانستی دادەنرێت. توانی ناوبانگێکی زۆر لەڕێگەی بوارە ئەدەبییەکەی بەدەستبھێنێت، بە پێچەوانە جوڵ ڤێرن کە ڕەخنەی کۆمەڵایەتی زۆر لە چیرۆکەکانی گیرا.
ھێربەرت جۆرج وێڵز Herbert George Wells | |
---|---|
لەدایکبوون | کێنت، ئینگلتەرا | ٢١ی ئەیلوولی ١٨٦٦
مردن | ١٣ی ئابی ١٩٤٦ لەندەن، ئینگلتەرا | (٧٩ ساڵ ژیاوە)
پیشە | ڕۆژنامەنووس، نووسەر، مێژوونووس، رۆماننووس |
زمان | زمانی ئیدو، ئینگلیزی |
ڕەگەزنامە | بەریتانی |
کارە دیارەکان | ئان ڤیرۆنیکا ئامێری کات جەنگی جیھانەکان دورگەکەی دکتۆر مۆرۆ |
چالاکی ساڵانی | ١٨٩٥–١٩٤٦ |
ھاوسەر | ئیزابێل ماری وێڵز ئامی کاثێرین رۆبنس |
منداڵەکان | جۆرج فلیپ وێڵز(١٩٠١–١٩٨٥) فرانک ریچارد وێڵز(١٩٠٣–١٩٨٢) ئانا-جەین کینارد(١٩٠٩–٢٠١٠) ئەنتۆنی ویست(١٩١٤–١٩٨٧) |
خزمەکان | جۆزێف وێڵز (باوک) سارا نێڵ(دایک) فرانک وێڵز (برا) سایمۆن وێڵز (نەوە) |
کارە دیارەکان
دەستکاریلە دیارترین کارەکانی ھێربەرت جۆرج وێڵز
- پیاوە شاراوەکە
- جەنگی جیھانەکان
- یەکەمین پیاوانی سەر مانگ
- جەنگ لە ھەوادا
- ئان ڤیرۆنیکا
- ئامێری کات
- دروستکەری ئەڵماس
- وڵاتی کوێرەکان
- خەوتووەکە بەئاگادێتەوە
- دورگەکەی دکتۆر مۆڕۆ
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «هربرت جورج ويلز»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢ی ئازاری ٢٠٢٠.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھێربەرت جۆرج وێڵز تێدایە. |