نەخۆشیی خوێنبەری کۆرۆنەری
نەخۆشیی خوێنبەری کۆرۆنەری واتە کەمی جوڵە یان تەوژمی خوێن بەرەو ماسوولکەکانی دڵ بەھۆی کەڵەکەبوونی چەورییە مادەکان لە ناو خوێنبەرەکانی دڵ.[١][٢]یەکێکە لە باوترین و کوشندەترین نەخوشییەکانی دڵ لە جیھاندا. جۆرەکانی بریتین لە جێگیر، ناجێگیر، جەڵتەی دڵ، وەستانی دڵ.[٣] یەکێک لە نیشانە باوەکانی ئازاری سینگە، کە لەوانەیە بگوازرێتەوە بۆ شان، پشت، گەروو، شەویلگە، باسک.[٤] ھەندێکجار وەکو دڵە کزە دەردەکەوێت. بەزۆری نیشانەکانی نەخۆشییەکە لە کاتی ڕاھێنانکردن دەردەکەون و کەمتر لە دەقەیەک دەخایەنێتن، و باشتر دەبن لە کاتی حەسانەوە. ھەناسە تەنگیش لەوانەیە لە نەخۆشەکە دەربکەویت بەڵام ھەندێیک جار ھیچ نیشانەیەک بەدەر ناکەوێت. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا جەڵدەی دڵ وەکو یەکەم نیشانەیە؛ و سستبونی دڵ و نارێکی لێدانەکانی دڵ نیشانەی ترن.
نەخۆشیی خوێنبەری کۆرۆنەری | |
---|---|
لقی | artery disease، نەخۆشیی دڵ و لوولەکانی خوێن، نەخۆشی |
ھۆکار | کەژۆک |
دەبێتە ھۆکاری | جەڵدەی دڵ، angina pectoris |
ئازاردان | خوێنبەرە تاجییەکان |
Health specialty | دڵناسی، pediatric cardiac surgery |
بەستەری وەسفکراو | http://datos.bne.es/tema/XX539369.html |
Risk factor | smoking |
ICD-9-CM | 410-414.99، 414.0، 414.9، 414.00 |
ناسنامەی زاراوەی NCI | C35505، C50625، C26732، C35505 |
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
ھۆکارەکانی توشبوون ئەمانە دەگرێتەوە: بەرزی پەستانی خوێن، جگەرە کێشان، نەخۆشی شەکرە، کەمی ڕاھێنان، قەڵەوی، زۆری ڕێژەی کولیسترۆڵ لە خوێندا، خەمۆکی، زۆر خواردنەوەی ئەلکھول.[٥]
چەند ڕێگایەک ھەن بۆ کەمکردنەوەی توشبوون بە نەخۆشی خوێنبەری کۆڕۆنەری لەوانە: خۆراکی تەندروست، ڕۆژانە وەرزشکردن، پاراستنی کێشی لەش بە شێوەیەکی تەندروست، و جگەرە نەکێشان.[٦] ھەندێک جار دەرمان بۆ نەخۆشی شەکرە، بەرزی کۆلیسترۆڵ، بەرزی پەستانی خوێن بەکاردەھێندرێت.
لە ساڵی ٢٠١٥، ئەم نەخۆشییە توشی ١١٠ ملیۆن کەس بوو، و بووە ھۆی مردنی ٨٫٩ ملیون کەس.[٧] بە ڕێژەی ١٥٫٦٪ ھۆی مردنەکان[٨]دادەنرێت ھەر بۆیەش یە کێکە لە باوترین ھۆکارەکانی مردن لە جیھان.
نیشانەکان
دەستکاریبەردەوامی ئازاری سینگ کە بەھۆی چالاکی و دوای خواردن و لە ھەندێک کاتی تر بە جۆری جێگیری نەخۆشییەکە دادەنرێت کە پەیوەندی ھەیە بە تەسکبوونی خوێنبەرەکانی دڵ. جۆری ناجێگیری نەخۆشییەکە لەوانەیە ببێتە ھۆی جەڵدەی دڵ.
مەترسییەکانی تووشبوون
دەستکارینەخۆشی خوێنبەری کۆرۆنەری چەند ھۆکارێکی دیاریکراوی ھەیە کە ڕێگەخۆشکەرن بە توشبوون لەوانە:[٩]
- بەرزی پەستانی خوێن
- جگەرەکێشان
- نەخۆشی شەکرە
- کەمی وەرزشکردن
- قەڵەوی
- بەرزی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا
- بۆماوەیی
نیوەی حاڵەتەکان بەھۆی بۆماوەیییە.[١٠] جگەرەکێشان و قەڵەوی بە ڕێژەی ٣٦٪ و ٢٠٪ ی حاڵەتەکانە، یەک بەدوای یەک.[١١] کێشانی یەک جگەرە لە ڕۆژێکدا ئەگەری تووشبوون دووھێند دەکات. کەمی وەرزشکردن بە ڕێژەی ١٢–٧٪ حالەتەکان دادەنرێ.[١٢]
خۆپاراستن
دەستکاریدەتوانین خۆمان لە سەرووی ٩٠٪ نەخۆشییەکانی دڵ بپارێزین ئەگەر لە مەترسییەکانی توشبوون بە دووربین.[١٣] خۆ پاراستنەکە پێکدێت لە:
- وەرزشکردن بەپێی پێویست
- کەمکردنەوەی کێشی لەش
- چارەسەرکردنی بەرزی پەستانی خوێن
- خواردنی تەندروست
- کەمکردنی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ
- جگەرە نەکێشان
وەرزشکردن بە ڕێژەی ٢٥٪ توشبوون کەمدەکاتەوە.[١٤]
خۆراکی پڕ لە میوەو سەوزەوات ھەلی توشبوون بە نەخۆشی و مردن کەم دەکەنەوە.[١٥][١٦]گۆشت نەخۆرەکان کەمتر توشی نەخۆشی دڵ دەبن، لەبەر ئەوەی بە ڕێژەیەکی زۆر میوەو سەوزەوات دەخۆن.
خواردنی چەند جۆرێک لە چەورییەکان ڕێخۆشکەرە بۆ ڕەقبوونی خوێنبەرەکان کە ئەمەش ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی خوێنبەری کۆرۆنەری زیاد دەکات.[١٧]
چارەسەر
دەستکاریچەند ڕێگەیەک ھەن بۆ چارەسەری نەخۆشییەکە لەوانە:[١٨]
- گۆرینی شێوازی ژیان
- (دەرمان بۆ نموونە (دەرمانی کەمکردنی کۆلیسترۆڵ
- نەشتەرگەری باڵوون
- نەشتەرگەری گەرانەوەی سووری خوێن بو باری ئاسایی
ئەسپرین
دەستکاریلەو کەسانەی کە پێشتر توشی نەخوشی دڵ نەبوون، ئەسپرین ئەگەری جەڵدەی دڵ کەم دەکاتەوە بەڵام کارناکاتە سەر مەترسی مردن.[١٩] ئەم[٢٠]چارەسەرە تەنھا بو ئەو کەسانەیە کە ئەگەری زۆری توشبونیان ھەبێ وەکو ئەوانەی تەمەنیان لە سەروو ٩٠ ساڵە. ھەروەھا ئەو گەنجانەی بەرزی پەستانی خوێن، شەکرە یان جگەرە کێشن دەتوانن ئەم چارەسەرە بەکاربێنن.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Coronary Artery Disease (CAD)». ١٢ی ئازاری ٢٠١٣. لە ٢ی ئازاری ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Global, regional, and national age-sex specific all-cause and cause-specific mortality for 240 causes of death, 1990-2013: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2013». Lancet. 385 (9963): 117–71. January 2015. doi:١٠.١٠١٦/S٠١٤٠-٦٧٣٦(١٤)٦١٦٨٢-٢. PMC ٤٣٤٠٦٠٤. PMID ٢٥٥٣٠٤٤٢.
{{cite journal}}
: نرخی|doi=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|pmc=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|pmid=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ Wong ND (May 2014). «Epidemiological studies of CHD and the evolution of preventive cardiology». Nature Reviews. Cardiology. 11 (5): 276–89. doi:١٠.١٠٣٨/nrcardio.٢٠١٤.٢٦. PMID ٢٤٦٦٣٠٩٢.
{{cite journal}}
: نرخی|doi=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|pmid=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ «What Are the Signs and Symptoms of Coronary Heart Disease?». ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٤. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Mehta PK، Wei J، Wenger NK (February 2015). «Ischemic heart disease in women: a focus on risk factors». Trends in Cardiovascular Medicine. 25 (2): 140–51. doi:١٠.١٠١٦/j.tcm.٢٠١٤.١٠.٠٠٥. PMC ٤٣٣٦٨٢٥. PMID ٢٥٤٥٣٩٨٥.
{{cite journal}}
: نرخی|doi=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|pmc=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|pmid=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ Mehta PK، Wei J، Wenger NK (February 2015). «Ischemic heart disease in women: a focus on risk factors». Trends in Cardiovascular Medicine. 25 (2): 140–51. doi:١٠.١٠١٦/j.tcm.٢٠١٤.١٠.٠٠٥. PMC ٤٣٣٦٨٢٥. PMID ٢٥٤٥٣٩٨٥.
{{cite journal}}
: نرخی|doi=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|pmc=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|pmid=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ «Global, regional, and national life expectancy, all-cause mortality, and cause-specific mortality for 249 causes of death, 1980-2015: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2015». Lancet. 388 (10053): 1459–1544. October 2016. doi:١٠.١٠١٦/S٠١٤٠-٦٧٣٦(١٦)٣١٠١٢-١. PMC ٥٣٨٨٩٠٣. PMID ٢٧٧٣٣٢٨١.
{{cite journal}}
: نرخی|doi=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|pmc=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|pmid=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ «Global, regional, and national life expectancy, all-cause mortality, and cause-specific mortality for 249 causes of death, 1980-2015: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2015». Lancet. 388 (10053): 1459–1544. October 2016. doi:١٠.١٠١٦/S٠١٤٠-٦٧٣٦(١٦)٣١٠١٢-١. PMC ٥٣٨٨٩٠٣. PMID ٢٧٧٣٣٢٨١.
{{cite journal}}
: نرخی|doi=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|pmc=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|pmid=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ Mehta PK، Wei J، Wenger NK (February 2015). «Ischemic heart disease in women: a focus on risk factors». Trends in Cardiovascular Medicine. 25 (2): 140–51. doi:١٠.١٠١٦/j.tcm.٢٠١٤.١٠.٠٠٥. PMC ٤٣٣٦٨٢٥. PMID ٢٥٤٥٣٩٨٥.
{{cite journal}}
: نرخی|doi=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|pmc=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|pmid=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ Dai X، Wiernek S، Evans JP، Runge MS (January 2016). «Genetics of coronary artery disease and myocardial infarction». World Journal of Cardiology. 8 (1): 1–23. doi:١٠.٤٣٣٠/wjc.v٨.i١.١. PMC ٤٧٢٨١٠٣. PMID ٢٦٨٣٩٦٥٤.
{{cite journal}}
: نرخی|doi=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|pmc=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|pmid=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ Kivimäki M، Nyberg ST، Batty GD، Fransson EI، Heikkilä K، Alfredsson L، et al. (October 2012). «Job strain as a risk factor for coronary heart disease: a collaborative meta-analysis of individual participant data». Lancet. 380 (9852): 1491–7. doi:١٠.١٠١٦/S٠١٤٠-٦٧٣٦(١٢)٦٠٩٩٤-٥. PMC ٣٤٨٦٠١٢. PMID ٢٢٩٨١٩٠٣.
{{cite journal}}
: نرخی|doi=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|pmc=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|pmid=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ Lee IM، Shiroma EJ، Lobelo F، Puska P، Blair SN، Katzmarzyk PT (July 2012). «Effect of physical inactivity on major non-communicable diseases worldwide: an analysis of burden of disease and life expectancy». Lancet. 380 (9838): 219–29. doi:١٠.١٠١٦/S٠١٤٠-٦٧٣٦(١٢)٦١٠٣١-٩. PMC ٣٦٤٥٥٠٠. PMID ٢٢٨١٨٩٣٦.
{{cite journal}}
: نرخی|doi=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|pmc=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|pmid=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ McNeal CJ، Dajani T، Wilson D، Cassidy-Bushrow AE، Dickerson JB، Ory M (January 2010). «Hypercholesterolemia in youth: opportunities and obstacles to prevent premature atherosclerotic cardiovascular disease». Current Atherosclerosis Reports. 12 (1): 20–8. doi:١٠.١٠٠٧/s١١٨٨٣-٠٠٩-٠٠٧٢-٠. PMID ٢٠٤٢٥٢٦٧.
{{cite journal}}
: نرخی|doi=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|pmid=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ Kyu HH، Bachman VF، Alexander LT، Mumford JE، Afshin A، Estep K، et al. (August 2016). «Physical activity and risk of breast cancer, colon cancer, diabetes, ischemic heart disease, and ischemic stroke events: systematic review and dose-response meta-analysis for the Global Burden of Disease Study 2013». Bmj. 354: i3857. doi:١٠.١١٣٦/bmj.i٣٨٥٧. PMC ٤٩٧٩٣٥٨. PMID ٢٧٥١٠٥١١.
{{cite journal}}
: نرخی|doi=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|pmc=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|pmid=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ Wang X، Ouyang Y، Liu J، Zhu M، Zhao G، Bao W، Hu FB (July 2014). «Fruit and vegetable consumption and mortality from all causes, cardiovascular disease, and cancer: systematic review and dose-response meta-analysis of prospective cohort studies». Bmj. 349: g4490. doi:١٠.١١٣٦/bmj.g٤٤٩٠. PMC ٤١١٥١٥٢. PMID ٢٥٠٧٣٧٨٢.
{{cite journal}}
: نرخی|doi=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|pmc=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|pmid=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ Li D (January 2014). «Effect of the vegetarian diet on non-communicable diseases». Journal of the Science of Food and Agriculture. 94 (2): 169–73. doi:١٠.١٠٠٢/jsfa.٦٣٦٢. PMID ٢٣٩٦٥٩٠٧.
{{cite journal}}
: نرخی|doi=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|pmid=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ Mozaffarian D، Katan MB، Ascherio A، Stampfer MJ، Willett WC (April 2006). «Trans fatty acids and cardiovascular disease». The New England Journal of Medicine. 354 (15): 1601–13. doi:١٠.١٠٥٦/NEJMra٠٥٤٠٣٥. PMID ١٦٦١١٩٥١.
{{cite journal}}
: نرخی|doi=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|pmid=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ Jameson JN، Kasper DL، Harrison TR، Braunwald E، Fauci AS، Hauser SL، Longo DL (٢٠٠٥). Harrison's principles of internal medicine (چاپی 16th). New York: McGraw-Hill Medical Publishing Division. ژپنک ٩٧٨-٠-٠٧-١٤٠٢٣٥-٤. OCLC ٥٤٥٠١٤٠٣. لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخی|oclc=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ Guirguis-Blake JM، Evans CV، Senger CA، O'Connor EA، Whitlock EP (June 2016). «Aspirin for the Primary Prevention of Cardiovascular Events: A Systematic Evidence Review for the U.S. Preventive Services Task Force». Annals of Internal Medicine (Systematic Review and Meta-Analysis). 164 (12): 804–13. doi:١٠.٧٣٢٦/M١٥-٢١١٣. PMID ٢٧٠٦٤٤١٠.
{{cite journal}}
: نرخی|doi=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|pmid=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ U.S. Preventive Services Task Force (January 2002). «Aspirin for the primary prevention of cardiovascular events: recommendation and rationale». Annals of Internal Medicine. 136 (2): 157–60. doi:١٠.٧٣٢٦/٠٠٠٣-٤٨١٩-١٣٦-٢-٢٠٠٢٠١١٥٠-٠٠٠١٥. PMID ١١٧٩٠٠٧١.
{{cite journal}}
: نرخی|doi=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|pmid=
بپشکنە (یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نەخۆشیی خوێنبەری کۆرۆنەری تێدایە. |