نێوانەڕووی بەکارھێنەر

نێوانەڕووی بەکارھێنەر (بە ئینگلیزی: User Interface و کورتکراوە بۆ UI) بریتیە لە دەستەواژەیەکی تایبەت بە بوارێکی تایبەتی زانستی کۆمپیوتەر بەشی ھەڵسەوکەوتی مرۆڤ لەگەڵ کۆمپیوتەردا. نێوانەڕوو یاخود نێوانەڕووی بەکارھێنەر بریتیە لەو کردار و پەرچەکردارانەی لە نێوان مرۆڤ و ئامێردا ڕوو ئەدات. مەبەست لەم ڕووکارە ئەوەیە کە مرۆڤ بە ئاسانی بتوانێ ئامێر کۆنترۆڵ بکات و ئامێریش بە ئاسانی زانیاریەکان بداتەوە بە بەکارھێنەر. نمونەی نێوانەڕوو تەواوی ئەو شتانەن کە سیستمێکی کارگێڕی سوودی لێ ئەبینێت، دەسک و دەسکی تایبەتی مەکینە و ئامێری قورس.

نمونەیەکی نێوانەڕووی بەکارهێنەری 'هەستپێکراو'

بەکورتی دەستکاری

 
نمونەی نێوانەڕوویەکی گرافیکی بەکارهێنەر کە بۆ "ڕوومێزی"ی کۆمپیوتەر دروستکراوە.

نێوانەڕووی بەکارھێنەر یاخود ڕوکارێک لەنێوان مرۆڤ و مەکینەدا بریتیە لەو لایەنانەی مەکینەیەک کە کردارەکانی مرۆڤێک لەسەری ئەھێنێتە دی. شاشەی لەمس، کیبۆرد، مشک ھەموو نموونەی نێوانەڕووی بەکارھێنەرن.