نیرۆ (نیرۆ کلۆدیەس سیزار ئۆگەستس جێرمانیکس؛ ١٥ی کانوونی یەکەمی ٣٧ی زایینی – ٩ی حوزەیرانی ٦٨ی زایینی) پێنجەمین و دوا ئیمپراتۆری ڕۆمانی لە بنەماڵەی جولیۆ کلۆدیا بوو. ناوی تەواوی لوسیەس دۆمیتیەس ئەھینۆباربس بوو.

نیرۆ
ئیمپراتۆری ڕۆم
پەیکەری نیرۆ
فەرمانڕەوایی١٣ی تشرینی یەکەمی ٥٤ی زایینی، ٩ی حوزەیرانی ٦٨ی زایینی
پێشووکلۆدیەس
جێگرسێرڤیەس سولپیشس گالبا
ھاوسەر
  • کلۆدیا ئۆکتەیڤیا
  • پۆپیا سابینا
  • ستاتیلیا ماسلینا
منداڵ(ەکان)کلۆدیا ئۆگسەتا
باوکنایەس دۆمیتیەس ئەھنۆباربس
دایکئەگریپینای گەنج
لەدایکبوون١٥ی کانوونی یەکەمی ٣٧ی زایینی
ئانتیەم
مردن٩ی حوزەیرانی ٦٨ی زایینی (٣٠ ساڵ ژیاوە)
نزیکی ڕۆم

دوای ئەوەی خاڵۆ گەورەی وەک کوڕی خۆی ھەڵیگرتەوە، نیرۆ بوو بە ئیمپراتۆر لە ڕۆژی ١٣ی تشرینی یەکەمی ٥٤ی زایینی، دوای ئەوەی کلۆدیەس کۆچی دوایی کرد، ئەگەرچی کە باوەڕ وایە کلۆدیەس لەلایەن ئەگریپینای دایکی نیرۆوە کوژرابێت، ئەمەش لەپێناو ئەوەی دڵنیابێتەوە نیرۆی کوڕی ببێت بە ئیمپراتۆر، نەک بریتانیکسی کوڕی ڕاستی کلۆدیەس.

سەردەمی دەسەڵاتی نیرۆ بە سەردەمی تیرۆر دادەنرێت بەھۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆری کەسانی خانەدان، لەوانە دایکی نیرۆ، بە فەرمانی نیرۆ کوژران. دوای ئەوەی لە کۆتایی دەسەڵاتی بارودۆخی ڕۆم زۆر خراپ بوو، نیرۆ لە ساڵی ٦٨ی زایینی کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا.

سەرچاوەکان دەستکاری