نۆردی موکێلی مولەر (لەدایکبووی ١ی تشرینی دووەمی ١٩٩٧) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری فەڕەنسییە کە وەک بەرگریکار یاری دەکات بۆ یانەی پاریس سانت-جێرمان و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا. بە شێوەی سەرەکی لە لای ڕاستی بەرگری یاری دەکات، ھەروەھا دەتوانێت وەک بەرگریکاری ناوەند یاری بکات.

نۆردی موکێلی
موکێلی لەگەڵ لایپزیگ لە ٢٠٢٠

ژیانی سەرەتایی

دەستکاری

موکێلی لە شاری مۆنتریڵی فەڕەنسا لە خێزانێکی بە ڕەچەڵەک کۆنگۆی لەدایکبووە.[١][٢]

کاروانی یانە

دەستکاری

موکێلی کاروانی پیشەگەری خۆی دەست پێکرد لە لاڤال، کە لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بوو بە بەشێک لە پێکھاتی یەکەم.[٣] لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدا لە خولی پلە دووی فەڕەنسا (لیگ ٢) کە بەرامبەر بوون ١–١ لە دژی یانەی ئۆکسێر.[٤] موکێلی سەرنجی زۆر یانەی ڕاکێشا لەکاتی یاریکردن بۆ لاڤال و لە کۆتاییدا گواسترایەوە بۆ مۆنبیلییە بە بڕی ١٫٣٥ ملیۆن یۆرۆ.[٥]

مۆنبیلییە

دەستکاری

موکێلی لە کانوونی دووەمی ٢٠١٧ گواسترایەوە بۆ مۆنبیلییە. لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدا بۆ یانەکە لە خولی پلە یەکی فەڕەنسا (لیگ ١) کە بە دۆڕاندن کۆتایی ھات بە ئەنجامی ٢–٠ لە بەرامبەر میتز.[٦]

لایپزیگ

دەستکاری
 
موکێلی لە کاتی یاریکردن بۆ لایپزیگ لە ٢٠٢١

لە ساڵی ٢٠١٨، موکێلی گرێبەستێکی پێنج ساڵەی لەگەڵ یانەی لایپزیگ واژوو کرد لە خولی بۆندسلیگای ئەڵمانی.[٧] بڕی گواستنەوەکە کە درا بە مۆنبیلییە ١٦ ملیۆن یۆرۆ بوو.[٨] لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٨ یەکەمین یاری خۆی بۆ یانەکە ئەنجامدا، لە پاڵاوتنەکانی خولی ئەورووپا بەرامبەر ھایکن کە بە بردنەوەی ٤–٠ کۆتایی ھات. یەکەم دەرکەوتنی موکێلی لە لیگادا لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨دا بوو لەگەڵ فۆرتونا دوسڵدۆرف.[٩] لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٩، یەکەم گۆڵی تۆمارکرد بۆ یانەی لایپزیگ کە لە خولدا کە یارییەکەیان دۆڕاند ٢–٠ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان لە بەرامبەر یانەی ڤێردەربریمەن.[١٠]

لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، موکێلی یەکەم گۆڵی خۆی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا تۆمارکرد لە بردنەوەیان ٤–٣ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان لە بەرامبەر یانەی ئیستەنبوڵ باخچەشەھیر.[١١] لە وەرزی ٢٠٢١–٢٢ لەگەڵ یانەی لایپزیگ، بەشدار بوو لە یاری کۆتایی جامی ئەڵمانیا کە بە بردنەوە لەسەر فرایبۆرگ کۆتایی ھات، ئەمەش بوو بە یەکەم نازناوی کاروانی وەرزشی یاریزانەکە.[١٢]

پاریس سان-جێرمان

دەستکاری

لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٢، موکێلی بۆ ماوەی پێنج ساڵ گرێبەستی لەگەڵ پاریس سان-جێرمان واژوو کرد تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٧.[١٣] تێچووی گواستنەوە کە درا بە لایپزیگ ١٠ ملیۆن یۆرۆ بوو،[١٤] لەگەڵ ئەگەری ٦ ملیۆن یۆرۆی تر وەک بۆنس لە داھاتوودا.[١٥][١٦]

پیشەی نێودەوڵەتی

دەستکاری

موکێلی یەکەم بانگھێشتی بۆ پێکھاتەی یەکەمی فەڕەنسا پێگەیشت بۆ یاریکردن لە پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی فیفا لە ئەیلولی ٢٠٢١.[١٧] لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدا لە یارییەکدا بەرامبەر فینلاند، بە بردنەوەی ٢–٠ لە لە یاریگای خۆیاندا کۆتایی ھات. لە خولەکی ٦٧ دا لە جێگای لیۆ دوبۆیس ھاتە یاریگاوە.[١٨]

ئاماری کاروانی یاریکردن

دەستکاری
ھەتا ٢٦ تەممووزی ٢٠٢٢[١٩]
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز خول جامی نیشتیمانی جامی لیگا ئەورووپا ئەوانی تر کۆی گشتی
خول یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
لاڤال B ٢٠١٤ ١٥ CFA 2 ١٤ ١ - - - - ١٤ ١
٢٠١٥–١٦ CFA 2 ٩ ٠ - - - - ٩ ٠
٢٠١٦–١٧ CFA 2 ١ ٠ - - - - ١ ٠
کۆی گشتی ٢٤ ١ - - - - ٢٤ ١
لاڤال ٢٠١٤ ١٥ لیگ ٢ ٢ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ - - ٢ ٠
٢٠١٥–١٦ لیگ ٢ ١٥ ٢ ١ ٠ ٢ ٠ - - ١٨ ٢
٢٠١٦–١٧ لیگ ٢ ١٧ ٠ ١ ٠ ٣ ٠ - - ٢١ ٠
کۆی گشتی ٣٤ ٢ ٢ ٠ ٥ ٠ - - ٤١ ٢
مۆنبیلییە ٢٠١٦–١٧ لیگ ١ ١٧ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ - - ١٧ ٠
٢٠١٧ ١٨ لیگ ١ ٣٣ ٠ ٢ ٠ ٤ ٠ - - ٣٩ ٠
کۆی گشتی ٥٠ ٠ ٢ ٠ ٤ ٠ - - ٥٦ ٠
مۆنتپێلییەر B ٢٠١٧ ١٨ نەتەوەیی ٣ ١ ٠ - - - - ١ ٠
لایپزیگ ٢٠١٨ ١٩ بۆندسلیگا ١٩ ١ ٤ ٠ - ٨ ٠ - ٣١ ١
٢٠١٩ ٢٠ بۆندسلیگا ٢٥ ٣ ٢ ٠ - ١٠ ٠ - ٣٧ ٣
٢٠٢٠–٢١ بۆندسلیگا ٢٨ ٣ ٥ ٠ - ٧ ١ - ٤٠ ٤
٢٠٢١ بۆندسلیگا ٢٨ ١ ٢ ٠ - ٨ ١ - ٣٨ ٢
کۆی گشتی ١٠٠ ٨ ١٣ ٠ - ٣٣ ٢ - ١٤٦ ١٠
پاریس سان-جێرمان ٢٠٢٢–٢٣ لیگ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ - ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠
تەواوی کاروانی یاریکردن ٢٠٩ ١١ ١٧ ٠ ٩ ٠ ٣٣ ٢ ٠ ٠ ٢٦٨ ١٣

نێودەوڵەتی

دەستکاری
ھەتا ٧ ئەیلوولی ٢٠٢١[٢٠]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
فەڕەنسا ٢٠٢١ ١ ٠
کۆی گشتی ١ ٠

خەڵاتەکان

دەستکاری

لایپزیگ

  • جامی ئەڵمانیا: ٢٠٢١–٢٢؛ دووەم بوون: ٢٠٢٠–٢١[٢١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Nordi Mukiele». L'Équipe (بە فەرەنسی). Paris. لە 13 May 2021 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  2. ^ «Ligue 2 française: des RD-Congolais de souche titulaires en clubs en première journée». adiac-congo.com (بە فەرەنسی). Agence d'information d'Afrique centrale. ٣ی ئابی ٢٠١٦. لە ٤ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ «Stade Lavallois, Nordi Mukiele, le bon élève». Laval Maville (بە French). لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  4. ^ «Mukiele statistics Laval». Football-Lineups.com. لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  5. ^ «Scout Report: Nordi Mukiele». Breaking the Lines. ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨. لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  6. ^ «Stifling Ligue 1's best - meet Man City target Nordi Mukiele». Goal. لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  7. ^ «Official | RB Leipzig sign Montpellier defender Nordi Mukiele». Get German Football News. لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  8. ^ «RB Leipzig make Nordi Mukiele their first signing of the summer». Vavel. لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  9. ^ «Nordi Mukiele Soccer Stats». FOX Sports. لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  10. ^ «Liveticker | Werder Bremen - RB Leipzig 2:1 | 34. Spieltag | Bundesliga 2018/19». kicker (بە ئەڵمانی). لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  11. ^ «Istanbul Basaksehir vs. RB Leipzig». ESPN. ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  12. ^ «RB Leipzig win first DFB Cup following shootout win against Freiburg». bundesliga.com - the official Bundesliga website (بە ئینگلیزی). لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  13. ^ «Nordi Mukiele signs for Paris Saint-Germain». Paris Saint-Germain F.C. ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٢. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  14. ^ «PSG Sign Nordi Mukiele Amid Kimpembe Rumors». Best Arab Casino.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  15. ^ Aouna، Santi (٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٢). «PSG: les détails du bon coup Nordi Mukiele» [PSG: details of the good deal Nordi Mukiele]. Foot Mercato (fr) (بە فەرەنسی). لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  16. ^ Morlain، Thibault (٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٢). «PSG: Les dessous de l'opération Mukiele sont dévoilés» [PSG: The underside of the Mukiele operation is revealed]. Le10sport.com (بە فەرەنسی). لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  17. ^ «Mbappé out for France». ligue1.com. 3 September 2021. لە 6 September 2021 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  18. ^ «France v Finland game report». FIFA. ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١.
  19. ^ نۆردی موکێلی لە ساکروێی
  20. ^ «National football team player Nordi Mukiele». EU-Football.info. لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  21. ^ «DFB-Pokal 2020/21, Finale in Berlin: RB Leipzig 1:4 Borussia Dortmund: Takt. aufstellung» [DFB-Pokal 2020/21, Final in Berlin: RB Leipzig 1:4 Borussia Dortmund: Tactical lineup]. kicker (بە ئەڵمانی). Olympia-Verlag.