نکۆڵیکردن لە کورد لەلایەن تورکیا

نکۆڵیکردن لە کورد بۆ چەند دەیەیەک سیاسەتی فەرمیی دەوڵەتی تورکیا بوو. زاراوەی «تورکەکانی چیا» لەلایەن ژەنەراڵ عەبدوڵا ئاڵپدۆگان داھێنرا و سەرەتا بۆ باسکردنی ئەو کەسانەی کە لە چیاکان دەژین بەکاری دەھێنرا، کە بە ھیچ زاراوەیەکی تورکی قسەیان نەدەکرد، باسی ئەو کەسانەی دەکرد کە لە چیاکاندا دەژین. تێڤیک ڕووشتو ئاراس وەزیری دەرەوەی تورکیا لە نێوان ساڵەکانی ١٩٢٥ بۆ ١٩٣٨ بەرگری لەو بیرۆکەیە کرد کە پێویستە کورد وەک ھیندییەکان لە ئەمریکا ون ببێت.[١] کازیم کارابێکر، فەرماندەیەکی پێشووی سوپای تورک لە کاتی شەڕی سەربەخۆییدا وتی، کورد لە دێرسیم لە ڕاستیدا تورکە ئەسمیلەندەکانن و پێویستە بە بیری تورکبوونی خۆیان بھێنەوە. وەزیری دادی تورکیا مەحموت عیسات بۆزکورت ڕای گەیاند کە ھیچ گەلێکی تر نییە بتوانێت لە تورکیا داوای ماف بکات لە نەژادی تورک نەبێت، ھەموو غەیرە تورکەکان تەنیا مافی ئەوەیان دەبێت کە خزمەتکار یان کۆیلە بن. دوابەدوای ئەوەش ئاماژە سادەکانی ئەو وشانەی کورد و کوردستان قەدەغە کران و لە جێی ئەوان وشەگەلی وەک تورکی شاخستان وتورکانی ڕۆژھەڵات بەکاردەھات.[٢] قەدەغەکردنەکە بە دەقی یاسایی لەلایەن حکوومەتەوە دەرچووبوو. چەندین توێژینەوە و کتێبی چەواشەکاری جۆربەجۆریان بە زمانە بیانییەکان بڵاوکردەوە کە کورد بە بنەڕەت تورکانی ئاسیای ناوەڕاستن کە بەھۆی ئەوەی کە لە سەردەمی فەرمانڕەوایی فارسدا بە دابڕاوی لە چیاکان دەژین، زمانی باووباپیرانیان لە بیر کردووە. لە ماوەی ساڵەکانی ١٩٢٠ و ١٩٣٠ دا بازرگانەکان سزا دەدران بۆ ھەر وشەیەکی کوردی کە لە دەمیان دەرچووبا. لە قوتابخانە دا قوتابی سزا دەدرا ئەگەر بە کوردی قسەیان بکردبا لەنێوان خۆیاندا و لە ماوەی دەیەی ١٩٦٠ قوتابخانەی بۆردی زمانی تورکی دامەزران بۆ ئەوەی قوتابییەکان لە خزمە کوردەکانیان و دانیشتووانی کورد جیا بکرێنەوە و خۆیان بەکەسانی ڕۆشنبیر دابنێن.[٣]

دەستەواژەی (تورکی شاخ) لە ساڵی ١٩٦١ دا زیاتر بەکار ھات کاتێک سەرۆکی تورکیا (سێمال گویرسل) پشتگیری لە لێکۆڵینەوەکان کرد بۆ سەلماندنی تورکبوونی کوردەکان. لە کتێبێکی مێھمەت شرفی فیرات دا کە گیورسڵ بە وی پێشەکییەکی نووسیوە کە بەڵگەی ڕاستییەکی بۆ دەستەبەر کردووە کە دووپاتی کردەوە کە کوردەکان تورکی چیایین. ھەروەھا گیورسل سەرۆکی پەیمانگای تازە دامەزراوی لێکۆڵینەوەی کلتوری تورکی (TKAE) بوو کە چەندین کتێبی لەسەر بابەتەکە بڵاوکردووەتەوە. لە کاتی دادگاییکردنەکانی دژ بە سوپای کولتوری شۆڕشگێری ڕۆژھەڵاتی (DDKO) لە دوای کودەتاکەی ساڵی ١٩٧١ دا، دادوەرەکە باسی ئەوەی دەکرد کە کورد لە ڕاستیدا بوونی نییە و زمانەکەی لە ڕاستیدا دیالێکتێکی تورکی یە. ھەروەھا کەنان ئیڤرێن سەرۆکی جونەتەکانی سوپا دوای کودەتاکەی ساڵی ١٩٨٠ نکۆڵی لە بوونی نەژادێکی کوردی کرد و بەکارھێنانی زمانی کوردی سنووردار کرد. لە ئازاری ٢٠٢١ وەزارەتی پەروەردەی نیشتمانی تورکیا کتێبێکی قوتابخانەی لەسەر زۆرینەی کوردی پارێزگای ئامەد بڵاو کردەوە کە ھیچ ئاماژەیەک بە کورد و زمانی کوردی نەدەکرد. ھەروەھا بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە ئەو زمانەی لە شاری ئامەد قسەی پێدەکرێت ھاوشێوەی ئەو تورکانەیە کە لە باکۆی ئازەربایجان قسەی پێ دەکەن. لە ٨ی مارس ٢٠٢١ بەبۆنەی ڕۆژی جیھانی ژنان پۆلیسی تورکیا نەرمەواڵەیەکی مۆبایلی دروست کرد بۆ ژنان کە لەکاتی پێویست زوو ھانا بۆ پۆلیس ببەن ئەم نەرمەواڵەیە بە شەش زمان خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات جگە لە زمانی کوردی لەکاتێکدا کە زمانی کوردی دووەم گەورەترین زمانی تورکیایە.[٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Yilmaz، Özcan (2015-11-26). La formation de la nation kurde en Turquie (بە فەرەنسی). Graduate Institute Publications. ISBN 978-2-940549-28-3.
  2. ^ Hassanpour، Amir (1992). Nationalism and Language in Kurdistan, 1918-1985 (بە ئینگلیزی). Mellen Research University Press. ISBN 978-0-7734-9816-7.
  3. ^ webteam. «SEÇBİR Konuşmaları-41: Bir Asimilasyon Projesi: Türkiye'de Yatılı İlköğretim Bölge Okulları | Haberler / Duyurular Arşivi | İstanbul Bilgi Üniversitesi». www.bilgi.edu.tr (بە تورکی). لە ٢ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/080320211. لە ٢ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)