نژیاروانیی ئۆرگانیک

نژیاروانیی ئۆرگانیک (بە ئینگلیزی: Organic architecture) فەلسەفەیەکی نژیاروانییە کە جەخت دەکات لەسەر ھاوئاھەنگیی نێوان مرۆڤ و جیھانیی سروشتی. واتە دیزانی بینا و سروشت بەشێوەیەک پێکەوە دەبەسترێنەوە کە پێکھاتەی بینا، مۆبلێمان و سروشت، دەبن بە بەشێک لە یەکتری.

تاڤگەماڵی فرانک لۆید ڕایت نموونەیەکی ناسراوی نژیاروانیی ئۆرگانیکە

تاڤگەماڵ نموونەیەکی ناسراوی نژیاروانیی ئۆرگانیکە کە فرانک لۆید ڕایت بۆ خێزانی کافمەن دیزاینی کرد. ڕایت زۆر بژاردەی ھەبوو بۆ دیزاینی خانووەکە، بەڵام ئەمەی ھەڵبژارد کە خانووەکە ڕاستەوخۆ بەسەر تاڤگەکەدا دابنرێ.

جیاوازی بیۆنیک و ئۆرگانیک دەستکاری

جیاوازیی نێوان دیزانی ئۆرگانیک و بیۆنیک، لەوەدایە کە لە شێوازی ئۆرگانیکدا، زۆرتر لە فۆرم و ڕەنگی ئەو ماددانە کەلک وەردەگیرێت کە لە سروشتدا ھەن. بەڵام لە بیۆنیکدا، زۆرتر لە سروشت ئیلھام وەردەگیرێت، بۆ نموونە بۆ دروستکردنی پێکھاتەیەکی قایم لە شێوەی دیزاینی داوی جاڵجاڵۆکە کەلک وەردەگیرێت.

سەرچاوەکان دەستکاری