تاڤگەماڵ
تاڤگەماڵ (بە ئینگلیزی: Fallingwater)، خانوویەکە لەلایەن نژیاروانی ناسراوی ئەمریکایی، فرانک لۆید ڕایت، ساڵی ١٩٣٥ لە باشووریی ڕۆژاوای پێنسیلڤانیای ئەمریکا و ٦٩ کیلۆمەتری باشووریی ڕۆژھەڵاتی پیتسبۆرگ دیزان کراوە و یەکێک لە کارە ھەرە باشەکانی سەدەی بیستەم دێتە ئەژمار. ئەم ماڵە بەشێوەی «ئۆرگانیک» دروست کراوە و لەگەڵ سروشت دەگونجێت.
تاڤگەماڵ شاھکارێکی شاعیرانەیە کە بۆ خێزانێکی دەوڵەمەند، لیلیان کافمەن و ھاوسەرەکەی ئێدگار جێی. کافمەن بۆ پشووی کۆتایی حەفتە دروست کرا، ھەر بۆیە «خانووی کافمەن»یشی پێ دەوترێت.
دوای تەواوکردنی تاڤگەماڵ، کۆواری تایم، وەکوو جوانترین کار ناوی لێبرد، [١] ھەروەھا کۆواری سمیتسۆنیان، لە پێرستی ٢٨ شوێن کە پێویستە پێش مردن سەردانیان بکرێت، داینا .[٢]
تایبەتمەندییەکان
دەستکاری- لەگەڵ سروشت گونجاوە و بە کەمترین دەستتێوەردان لە سروشتی دەور و بەریدا، دروست کراوە.
- ھارمۆنیی ڕەنگی خانووەکە لەگەڵ سەوزیی دارستان.
- تێکەڵبوونی بینای خانووەکە لەگەڵ سروشت، بەشێوەیەک کە ھەر کامیان تەواوکەری ئەوەی ترن.
- بەکارھێنانی ماددە سروشتییەکان وەکوو، بەردەکان و گیا، لە ناوەوە و لە دەرەوەی خانووەکە.
- بەکارھێنانی دیوارە شووشەیییەکان، ھەتا جوانیی سروشت، لە ژوورەوەی خانووەکەوە بەباشی ببینرێت.
- بە دروستکردنی تراسەکان لە درێژایی کەفی دیوەکاندا، جەخت لەسەر ئاسۆییبوونی بیناکە کراوە.
پێشانگا
دەستکاریپەراوێزەکان
دەستکاری- ^ «Usonian Architech». TIME magazine Jan. 17, 1938. ١٩٣٨-٠١-١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠٠٨-٠١-٢٧ ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
و|archive-date=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Smithsonian Magazine — Travel — The Smithsonian Life List». Smithsonian magazine January 2008. لە ١٩ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Fallingwater»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٩.
- معماری معاصر، دکتر خوشنویس
ئەم «نژیاروانی» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تاڤگەماڵ تێدایە. |