نوێڵ (بە ئینگلیزی: Lever) ئامێرێکی سادەیە پێک ھاتووە لە باسکێک کە جێگیر دەبێت لەسەر خاڵێکی نەگۆڕ (چەسپاو) کە پێی دەوترێت خاڵی جێگیربوون،[١] نوێڵەکان بەکاردەھێنرێن بۆ سەپاندنی ھێزێک لەسەر قورسایییەک (بەرگر). سێ جۆر نوێڵمان ھەیە کە جیاوازن بە جیاوازیی شوێنی ھەر یەکە لە خاڵی ڕاگیربوون و قورسایی و ھێزی کارپێکراو (سەپێندراو). ھەر یەکە بە گوێرەی ئەوانی تر.[٢]

نوێڵ

جۆرەکانی نوێڵ دەستکاری

نوێڵی جۆری یەکەم دەستکاری

 
نوێڵی جۆری یەکەم

لە نوێڵی جۆری یەکەم دا خاڵی ڕاگیربوون لە نێوان ھێزی کارپێکراو و قورسایی دا دەبێت، نوێڵەکانی جۆری یەکەم ھەردەم ئاڕاستەی ھێزی کارپێکراو دەگۆڕن؛ و بە پشت بەستن بە شوێنی خاڵی ڕاگیربوون دەتوانرێت نوێڵی جۆری یەکەم بەکاربھێنرێت بۆ زیادکردنی بڕی ھێز یان بۆ زیادکردنی دووری (باسکەکەی).

بارەکان (حاڵەتەکان) دەستکاری

  • کاتێک خاڵی ڕاگیربوون نزیکتر بێت لە قورسایی وەک لە ھێزی کارپێکراو، سوودی میکانیکیی ئەم جۆرە نوێڵە گەورەترە لە ١، بڕی ھێزی دەستکەوتوو زیادی کردووە چونکە کاری پێکراوەتە سەر دوورییەکی کەمتر.
  • کاتێک خاڵی ڕاگیربوون لە ناوەڕاستدا بێت سوودی میکانیکیی نوێڵەکە یەکسانە بە ١، وەکو جۆلانەیەک کە (بەرز و نزم) دەبێتەوە ئەوسا بڕی ھێزی دەستکەوتوو یەکسانە بە بڕی ھێزی کارپێکراو، چونکە ھەردووکیان کار دەکەنە سەر ھەمان دووری.
  • کاتێک خاڵی ڕاگیربوون نزیکتر بێت لە ھێزی کارپێکراو وەک لە قورسایییەکە، سوودی میکانیکیی نوێڵەکە کەمترە لە ١، لەبەرئەوەی بڕی ھێزی دەستکەوتوو کەمترە لە بڕی ھێزی کارپێکراو کەواتە دوورییەکە زیاد دەکات.[٣]

نوێڵی جۆری دووەم دەستکاری

 
نوێڵی جۆری دووەم

لە نوێڵی جۆری دووەم دا قورسایی دەکەوێتە نێوان خاڵی ڕاگیربوون و ھێزی کارپێکراوەوە، نوێڵەکانی جۆری دووەم ئاڕاستەی ھێزی کارپێکراو ناگۆڕن، بەڵام ڕێگە دەدات بە بەکارھێنانی ھێزێکی کەم لەو ھێزەی کە قورسایییەکە کاری پێدەکات، لەبەرەوەی کەبڕی ھێزی دەستکەوتوو گەورەترە لە بڕی ھێزی کارپێکراو بۆیە پێویستیت بە بەکارھێنانی ھێزێکی کارپێکراوی کەمتر دەبێت لەسەر دوورییەکی درێژتر.

  • بەکارھێنانی نوێڵی جۆری دووەم دەبێتە ھۆی ئەوەی سوودی میکانیکی گەورەتر بێت لە ١، ھەر کاتێک قورسایی لە خاڵی ڕاگیربوون نزیکتر بێت بڕی ھێزی دەستکەوتوو و سوودی میکانیکی زیاتر دەبێت.[٤]

نوێڵی جۆری سێیەم دەستکاری

 
نوێڵی جۆری سێیەم

لە نوێڵی جۆری سێیەم دا ھێزی کارپێکراو دەکەوێتە نێوان خاڵی ڕاگیربوون و قورسایییەکە (بەرگر)، نوێڵی جۆری سێیەم ئاڕاستەی ھێزی کارپێکراو ناگۆڕێت، ھەروەھا ئەم جۆرە نوێڵە بڕی ھێزی کارپێکراو زیاد ناکات واتە چەند جارەی ناکات لەبەر ئەوە ھەردەم بڕی ھێزی دەستکەوتوو (دەرچوو) کەمترە لە بڕی ھێزی کارپێکراو.

  • بەکارھێنانی نوێڵی جۆری سێیەم دەبێتە ھۆی ئەوەی سوودی میکانیکیی نوێڵەکە کەمتر بێت لە ١، واتە بڕی ھێز کەم دەکات، بەڵام نوێڵی جۆری سێیەم ئەو دوورییەی ھێزە دەستکەوتووەکە (دەرچووەکە) لەسەری کار دەکات زیاد دەکات.[٥]

بەکارھێنانەکانی نوێڵ دەستکاری

  • نوێڵەکان بەرزکردنەوەی کەرەستە قورسەکان، لابردنی تەنە شوێن تەسکەکان، ھەروەھا بڕینی ماددەکان ئاسان دەکەن.
  • بەشە دوولاکراوەکەی سەری چەکوش نوێڵی باون کە یارمەتیت دەدەن بۆ دەرھێنانی بزمار لە پارچە تەختەیەک یان ھەر ڕووتەختێکی سەختی تر.
  • دوێرد نموونەی بەجێھێنانێکی نوێڵە کە ھێز بەکاردەھێنێت بۆ بڕین یان جیاکردنەوەی ماددەکان لە یەکتری.
  • مووکێشەکانیش نموونەی نوێڵن کە ھەڵگرتن یان لابردنی ماددەکان ئاسان دەکەن، تەنانەت ئەگەر قورسیش نەبن.[٦]
 
دەڵێن گوایە ئارکیمیدز سەبارەت بە نوێڵ وتوویەتی: “خاڵێکی ڕاگیربوونم بدەنێ و من جیھانی پێدەجوڵێنم”

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ پەرتووکی زانست بۆ ھەمووان بۆ پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی. وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. 2015. pp. ٣٢٤.
  2. ^ Sabhadiya, Jignesh (2020-10-13). "What is Lever?- Principle, Types, And Examples". Engineering Choice (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-11-20.[بەستەری مردوو]
  3. ^ "Simple Machines - Levers". Let's Talk Science (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-11-20.
  4. ^ Glover, David, September 4- (2006). Levers. Chicago, Ill.: Heinemann Library. ISBN 1-4034-8563-1. OCLC 70134902.
  5. ^ "What is a lever simple machine?" (بە ئینگلیزی). 2020-10-25. Retrieved 2021-11-20.
  6. ^ Douglas, Lloyd G. (2002). What is a lever?. New York: Children's Press. ISBN 0-516-23963-5. OCLC 48966939.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری