چەکوش یان چەکوچ ئامرازێکە بەکاردێت بۆ گەیاندنی ھێزی شەکاندن بۆ شتەکان. چەکوش بەزۆری بەکاردێت بۆ داکوتینی بزمارەکان، بۆ ھاوتاکردنی بەشەکان، بۆ پێکھێنانی کانزاکان، یان شکاندنی شتەکان.[١] چەکوش زۆرجار بۆ مەبەستێکی دیاریکراو دیزاین دەکرێت، بۆیە لە شێوە و پێکھاتەدا جیاوازییان ھەیە.

چەکوش لە زۆربەی پیشەکاندا ئامرازێکی سەرەتایییە. پێکھێنەرە بنەڕەتییەکانی چەکوش بریتین لە دەسک و سەر،[٢] کە بەزۆری کێشەکەی لە سەردا چڕکراوەتەوە. دیزاینی بنەڕەتیی چەکوش لەسەر بنەمای بەکارھێنانی دەستییە، بەڵام چەندین مۆدێل ھەن کە لەسەر بنەمای ئۆپراسیۆنی میکانیکی، وەک چەکوشەکانی ھەڵم، بۆ بەکارھێنانی قورس دروستکراون.[٣]

 
چەکوشێکی سەرەتایی بەردین.

جۆرەکان

دەستکاری
 
چەکوشێکی میکانیکی

لە جەنگەکان

دەستکاری

چەکوش ئامرازێکی بنەڕەتییە بۆ زۆرێک لە پیشەکان، ھەروەھا دەشکرێت وەک چەکێک بەکاربھێنرێت.

 
چەکوشی ئاسایی ئەمڕۆ

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری