نوێنەرایەتیی گۆنگھێ

نوێنەرایەتی گۆنگھێ (بە چینی: خوێندنەوە:گۆنگھێ) سەردەمێکی وەستاوی مێژووی چین بوو لە ٨٤١ تا ٨٢٨ی پێش زایین، دوای ئەوەی پاشا لی دوورخرایەوە لەلایەن خانەدانەکانی ئەو وڵاتە بە کوودەتایەک. دەنگۆی ئەوە ھەیە بەھۆی گەندەڵی پاشا لی لە فەرمانڕەوایەتی دوورخراوەتەوە، سەردەمە درێژەی کێشا تا ئەوکاتەی کوڕەکەی پاشا سوان ھاتە سەر تەخت.

پاشا لیی ژۆو فەرمانڕەوایەکی گەندەڵ و خراپ بوو. بۆ ئەوەی بتوانێت چێژ و خراپەکارییەکانی درێژە پێبدات، باجی لەسەر خەڵک بەرزکردەوە و نەھامەتی لای خەڵکەکەی دروست کرد. دەوترێت کە خەڵکی ئاسایی قەدەغە کردبوو لە قازانجکردن لە دارستان و دەریاچە کۆمەڵایەتییەکان، یاسایەکی نوێی دانا بوو کە کە سزای ھەر کەسێک بدات، بە لەسێدارەدان، کە بوێری ئەوەی ھەبێت لە دژی قسە بکات؛ بەڵام دەسەڵاتی ستەمکارانەی پاشا لی زۆری نەخایاند، خەڵکی ئاسایی و سەربازەکانی وڵاتی لە سەرانسەری ژۆو ناچارکرد تا ڕاپەرن و کوودەتا بکەن. ئەمەش وای کرد کوودەتاکە سەرکەوتوو بێت و پاشا لی دووربخرێتەوە بۆ شوێنێک بەناوی لیفێن (٨٤٢ پێش زایین)، و کوڕەکەی لەلایەن یەکێک لە وەزیرەکانییەوە بردرا و شاردرایەوە.[١]

کاتێک پاشا لی لە دوای دوورخستنەوەکەی لە ٨٢٦ دەمرێت، کوڕەکەی پاشا سوانی ژۆو شوێنی گرتەوە.[٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Sources of Western Zhou History: Inscribed Bronze Vessels by Edward L. Shaughnessy
  2. ^ Sima Qian. Records of the Grand Historian. Vol. 4.