پاشا سوانی ژۆو ناوی کەسی جی جیانگ، یانزەم پاشایی ئیمپراتۆریەتی ژۆو بوو، فەرمانڕەوایەتیەکەی لە ٨٢٧ی پێش زاین تا ٧٨٢ی پێش زاین بوو پاشا سوان کاری کرد بۆ گێرانەوەی دەسەڵاتی شاھانە پاش کودەتاکەی پێشوو (سەردەمی گۆنگھێ) پاشا شەڕی لەگەل بەربەریە رۆژاوایەکان کرد لەنێوان گروپەکانی تریش لە دەریای ھوایی بۆ باشوور و باکووری ناوچەکە، لە نۆیەم ساڵی فەرمانڕەوایی بانگھێتی ھەموو لۆردەکانی کرد دواتر پەرەی بە سەربازی وڵاتەکەی دا و  لە خراپبوون پاراستی، پەرەی پێدا لە ویلایەتەکانی لوو، وێی، چی، مێژوونووس سیما چیان دەیگرێتەوە " لە سەردەمی پاشا سوان زۆربەی لۆردەکان سەرپێچی فەرمانی وڵاتیان دەکرد."[١]

پاشا سوانی ژۆو
周宣王
پاشای چین
فەرمانڕەوایی٨٢٧ی پێش زاین تا ٧٨٢ی پێش زاین
پێشووسەردەمی گۆنگھێ
جێگرپاشا یوو
ھاوسەرشاژن جیانگ
منداڵ(ەکان)پاشا یوو
پاشا سیێ
چێنگفو, مارکویسی یانگ
ناوی تەواو
Ancestral name: (姬)
Given name: Jìng (靜)
خێزانئیمپراتۆریەتی ژۆو
باوکپاشا لی ژۆو
دایکشێن جیانگ
مردن٧٨٢ی پێش زاین

دوای مردنی کوڕەکەی پاشا یوی دێتە شوێنی، وە کوڕەکەی دەبێتە دوا پاشا لە ئیمپراتۆریەتی ژۆو، دوایی ئەوەی بەربەریەکان ھێرش دەکەن بۆ سەر پایتەختی ژۆو (ھائۆجینگ) و کۆتا بە فەرمانڕەوایەتی ئیمپراتۆریەتەکە دێنن.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Shaughnessy & al. (1999), p. 347.