نوسینگەی ھێلکەیی (بە ئینگلیزی: Oval office) نووسینگەی فەرمیی سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. لە ساڵی ۱۹۰۹ دروستکراوە. دەکەوێتە بەشێکی ئاڵۆز لە ڕۆژاوای کۆشکی سپی، کە شوێنی دانیشتنی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە. ژوورەکە پێکھاتووە لە سێ پەنچەرەی گەورە، کە دەکەونە پشت مێزی سەرۆک کۆمار، و ئاگردانێک لە بەشی کۆتاییی باکوور ھەیە. ژوورەکە چوار دەرگای ھەیە: دەرگای ڕۆژھەڵات، کراوەیە بۆ بەشی باخچەی گوڵەکان. دەرگای دووەم دەکەوێتە بەشی ڕۆژاوای ژوورەکە دەڕوات بۆ بەشی خوێندنی تایبەتی و بەشی نانخواردن. دەرگای سێیەم دەکەوێتە بەشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ژوورەکە، پێشڕەوی دەکات بۆ ڕێڕەوی باڵی سەرەکیی کۆشکی سپی، ھەروەھا دەرگای باکووری ڕۆژھەڵات دەڕوات بەرەو ژووری سکرتێری سەرۆک کۆمار.

سەرۆک کۆمار باراک ئۆباما، لە کاتی قسەکردن لەگەڵ سەرۆک کۆماری کووبا (ڕائول کاسترۆ)، لە ۱۸ی تەممووزی ۲۰۱٥، لە نووسینگەی تایبەتی «نوسینگەی ھێلکەیی».
نووسینگەی هێلکەیی، تەممووزی ۲۰۱٥

ژوورەکە لەڕووی ئەمنییەوە لەئاستێکی بەرز دایە و پارێزگاری لێ دەکرێت. بەگشتی سەرۆک کۆمار شێوازی ئۆفیسەکەی دەگۆڕێت لەڕووی کەلوپەل، شێوازی ژوور...تاد، بە ویستی کەسێتیی خۆی.

مێژوو دەستکاری

کۆشکی سپی دەستکاری

لەساڵی ١٧٩٢دا تەلارسازی ئێرلەندی، جەیمس هۆبان دیزاین و شێوازی کۆشکی سپی و نووسینگەی هێلکەی لەگەڵدا، دانا.

باڵی ڕۆژئاوا دەستکاری

بیرۆکەی درووستکردنی باڵی ڕۆژ ئاوایی لە نووسینگەکە دە گەڕێتەوە بۆ بیرۆکەی ٢٦ەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆزەفلێت. کە بووە شوێنی دووەمی خێزانەکەی بوو. وە بەلەکە لەیەن دیزاینەری ئەمریکی Nathan C. Wyethەوە دیزاینی بۆ کرا.

١٩٠٩ - ١٩٣٣ دەستکاری

لە ساڵی ١٩٠٩وە سەرۆک کۆماری ئەمریکا ویلیام هاوارد بڕیاریدا بە گەورەکردن و فراوان کردنی نووسنگەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، تا قەبارەکەی دووهێندە لێکرا و باڵی ڕۆژئاوا بە نووسینگەکە بەسترایەوە.

پەراوێزەکان دەستکاری

پۆتانەکان: 38°53′51″N 77°02′15″W / 38.8974°N 77.0374°W / 38.8974; -77.0374