نوورەدین عوسمان، ناسراو بە نووری گەرمیانی (لەدایکبووی ١٩٦٩ لە کەرکووک[١] گۆرانیبێژێکی میللی کوردە کە کۆمەڵێک کلیپی هەیە و زیاتر لە ئاهەنگەکان دەردەکەوێت.[٢][٣] جگە لە گۆرانیبێژی ئەوا لە چەند فیلمێکی میللی وەک ئەکتەر دەرکەوتووە. گەرمیانی لەوەتەی ساڵی ٢٠٢١ەوە بووەتە ئەندامی مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان.[٤]

نوری گەرمیانی لە ئاهەنگێکی ساڵی ٢٠٢٢ لە زانکۆی کوردستان هەولێر.

نووری گەرمیانی لە ساڵی ١٩٨٤ بۆیەکەمینجار گۆرانییەکی بڵاوکردۆتەوە، دواتریش لە ساڵی ١٩٨٩ یەکەم ئەلبوومی گۆرانی بڵاوکردەوە.[١]

  • چارەنووس
  • دابڕان
  • دابڕانێکی تر
  • شاهۆ

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا «نووری گەرمیانی: نەمتوانیوە گۆرانی بۆ پێشمەرگە بڵێم». www.rudaw.net. لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. ^ میدیا، گوڵان. «نوری گەرمیانی ستایلی خۆی دەگۆڕێت». گوڵان مێدیا (بە سۆمالی). لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ «نووری گەرمیانی "گەعدە" تەرك دەكات». www.rudaw.net. لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  4. ^ «نووری گەرمیانی دەبێتە ئەندامی مەڵبەندی سێی یەکێتی». www.rudaw.net. لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)