ناوی مێواندار

(لە ناوی خانەخوێەوە ڕەوانە کراوە)

ناوی مێواندار (Hostname یان Host name) چەشنێک مۆرک یان نیشانەیە کە دەدرێتە پاڵ کەرەستەیەکی بەستراو بە تۆڕێکی کۆمپیوتەرییەوە و بۆ پێناسکردنی کەرەستەکە لە پێوەندییە ئەلەکترۆنیکە جۆربەجۆرەکاندا (وەکوو وێب یان ئیمەیڵ) بەکار دەچێ. لەوانەیە ناوی خانەخوێ ناوێکی سادەی پێکھاتوو لە تاقە-وشەیەک بێ، یان لەوانەیە ناوی یەکێک لە پاوانەکانی DNS، پاش دانانی یەک دانە خاڵ، بلکێندرێتە دوابەدوایەوە. لە شێوەی تازەتردا، لە ئینتەرنێتدا بە ناوی خانەخوێ دەوترێ ناوی پاوان. ئەگەر ناوی پاوان بریتی لە پاوانێکی ئاست-سەری ئینتەرنێت بێ و بەبێ کەمایەسی دیاری کرابێ، ئەوکات بەو ناوە دوترێ ناوی پاوانی بەتەواوی شیاوکراو.