شوێندۆزی سەرچاوەی جیھانی

(لە ناونیشانی وێبەوە ڕەوانە کراوە)

شوێندۆزی سەرچاوەی جیھانی[١] (بە ئینگلیزی: Uniform Resource Locator یان URL)، بە نافەرمیی ناونیشانی وێب یان web address[٢]، ئاماژەیە بە ھەر سەرچاوەیەکی وێب کە شوێنی خۆی دیاری دەکات لەسەر ڕایەڵەیەکی کۆمپیوتەر لەگەڵ میکانیزمێک بۆ وەرگرتنەوەی. URL جۆرێکی تایبەتی ناسێنەری سەرچاوەی چوونیەکە (URI)[٣][٤] ئەگەرچی گەلێک کەس لەجێی یەکتر بەکاریان دەھێنێت. زۆربەی جاران URL بەکاردێت بۆ ئاماژەدان بە پەڕەیەکی وێب (ئەیچ تی تی پی)، بەڵام بۆ گواستنەوەی پەڕە (ئێف تی پی)، ئیمەیڵ، (مەیڵتو)، دەستپێگەیشتنی بنکەی دراوە (جەی دی بی سی) و زۆری تر بەکاردێت.

زۆربەی وێبگەڕەکان URL لەسەرە لەنێو باڕی ناونیشاندا نیشان دەدەن. URLێکی سادە دەکرێت ئەم شێوازەی ھەبێت http://www.example.com/index.html، کە پرۆتۆکۆلێک (http)، ناوی خانەخوێ (www.example.com) و ھەروەھا ناوی پەڕگەیەک (index.html) دەدات بەدەستەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 17ی Juneی 2010. Retrieved 15ی Octoberی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ W3C (2009).
  3. ^ "Forward and Backslashes in URLs". zzz.buzz (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 4ی Septemberی 2018. Retrieved 2018-09-19. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  4. ^ RFC 3986 (2005).