نانی ژۆو (جی یان) کەمتر وەک پاشا ینی ژۆو ناسراوە،[٨] ٣٧مین پاشای ئیمپراتۆریەتی ژۆو بوو، کوڕی پاشا شێنجینگ و نەوەی پاشا سیان بوو،[٨] بۆ ماوەی ٥٩ ساڵ فەرمانڕەوایی کرد[٣] کە بە درێژترین ماوەی فەرمانڕەوایی دادەنرێت بۆ ھەموو فەرمانڕەوایییەکانی پێش سەردەمی شاھانە کە تا سەردەمی ژۆو کە لە ١٠٤٦ی پێش زایین دەستی پێکردووە و و لە ٢٥٦ی پێش زایین ھەڵوەشاوەتەوە پاشا نان دوایین پاشا دەبێت کە فەرمانڕەوایی ژۆو بکات و دوایی خۆی ئیمپراتۆرییەتەکە ھەرس دەھێنێت، لە سەردەمی پاشا ناندا، پاشاکانی پێشووتری ژۆو بە نزیکەیی تەواوی ھێزی سیاسی سەربازیان بەسەر سوپای سەربازی وڵاتەکە لەدەست دابوو،[٩] تەنانەت خاکە شاھانەکانیشان کە مابووی بەش بەش بوبو، کە لەلایەن بەگ و لۆردە بچووکەکانەوە بەڕێوە دەبردران وەک لۆردی ڕۆژاوای ویلایەتی ژۆو کە پایتەختی ئیمپراتۆرییەت کەوتبووە ئەوێ، و ویلایەتی ڕۆژھەڵاتی ژۆو کە کەوتبووە ناوەڕاستی چێنگژۆو،[١٠][٧][ئ] لەمەبەدواوە، پاشا نان تەواوی دەسەڵات و پێگەکانی وڵاتی لەدەست دا کە لەژێر کۆنترۆلی پێشوو تری پاشاکانی پێشووی ئیمپراتۆرییەت بوو بۆ لۆردە دەرەبەگەکانی دوو ویلایەتە (رۆژاوا، رۆژھەڵات) بەم شێوەیە شاشینینە (بەناو ئیمپراتۆرییەت) ـەکە کەوتە حاڵەتێک لەژێر خێرخوازی ھەردوو ویلایەت مایەوە.[٩] ھەرچۆنێک بێت پێگە و ھێزی پاشا نان بە نەزانراوی مایەوە، لە لایەک، ھەردوو ویلایەتەکە چالاکی و فەرمانەکانی پاشایان ئیھمال کرد و ناونیشان و پێگەیان بۆ خۆیان دانا، ژۆو بەرەو ھەڵوەشانەوە ئەچوو و ویلایەتەکانی تری ژێر دەسەڵاتی بە ویستی خۆیان مامەلەیان ئەکرد،[٩][١١] ھەرچۆنێک بێت تا بە گوێرەی شیجی کە لەلایەن سیما چیانەوە نوسراوە و بە گوێرەی ژان گوۆ چێ پاشا نان تا مردنی ڕێزی کەم نەبوبوە و ڕێزدار بوو سەرەرای لاوازی دەسەڵاتی ئیمپراتۆرییەتیش[١١] یان بە مانایەکی تر دواین پاشای ژۆو توانی ئیمپراتۆرییەتەکەی بە زیندوویی ڕابگرێت بە شێوەی پێشکەشی دیبلۆماسیانە تا کەمپینەکان ویلایەتی چین بۆ یەکخستنەوەی چین لە ٢٥٦ی پێش زایین.[١٢]

پاشا نانی ژۆو
周赧王
پاشای چین
فەرمانڕەوایی314–256 BC[١][٢]
پێشووشێنجینگی ژۆو[٢]
جێگر,[٣] نازناوەکە بە فەرمی بچووک بوویەوە بۆ دووک و لەلایەن ھویی ژۆو وەرگیرا [٤]
منداڵ(ەکان)Jī Wen[٣]
جی ژاۆ[٥]
خێزانئیمپراتۆریەتی ژۆو
باوکشێنجینگی ژۆو[٦]
مردن256 BC[٧]

ژیان دەستکاری

فەرمانڕەوایی دەستکاری

لە سەرەتای فەرمانڕەوایەتییەکەی لە ٣١٤ی پێش زایین پایتەختەکەی لە چێنگژۆو بۆ وانگچێنگ گواستەوە، لەمە بەدواوە خاکە شاھانەکانی ژۆو دەستیان بەسەرداگیرا چەندین جار لەلایەن ھێزە دەرەکییەکانەوە، ئەمە دەستپێکی ھێرشی چین بوو بۆ سەر یی یانگ لە رۆژاوای ژۆو ھەرچۆنێک بێت ھاوپەیمانی بەرەی ڕۆژاوا و ڕۆژھەڵات ئیمپراتۆرییەتەکەی بە زیندوویەتی ھێشتبۆوە، جگە لەمەش ھەردوو ویلایەتەکە یەکتریان بێ ھێز دەکرد بە جەنگ کردن لەگەڵ یەکتر[١٢]

تێبینییەکان دەستکاری

  1. ^ The exact location of Wangcheng and its relation to Chengzhou is disputed and confusing. According to Xu Zhaofeng, "Chengzhou" and "Wangcheng" were originally synonymous and used to name several Zhou capitals of the Spring and Autumn period. "The creation of a distinction between Wangcheng and Chengzhou probably occurred during the reign of King Jing", under whom a new capital "Chengzhou" was built to the east of the old city "Wangcheng". Nevertheless, the new Chengzhou was still sometimes called Wangcheng and vice versa, adding to the confusion.[٩]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Tan (2014), p. 54.
  2. ^ ئ ا Shaughnessy (1999), p. 29.
  3. ^ ئ ا ب Sima (1995), p. ٨٣.
  4. ^ Tan (2014), p. 37, 56.
  5. ^ Tan (2014), p. 56.
  6. ^ Cambridge History of ancient China
  7. ^ ئ ا Schinz (1996), p. 80.
  8. ^ ئ ا "Chinese History – Political History of the Zhou Dynasty 周 (11th cent. -221 BCE)". Theobald, Ulrich. Retrieved 23 July 2015.
  9. ^ ئ ا ب پ "Considering Chengzhou ("Completion of Zhou") and Wangcheng ("City of the King")" (PDF). Xu Zhaofeng. Retrieved 22 July 2015.
  10. ^ Sima (1995), p. 78.
  11. ^ ئ ا Pines (2009), p. ١٧٬١٨.
  12. ^ ئ ا Sima (1995), p. ٧٩–٨٣.