شەڕەکانی یەکخستنەوەی چین

جەنگەکانی چین بۆ یەکخستنەوە زنجیرە کەمپینێکی سەربازی بوو لە سەدەی ٣ی پێش زاین لەلایەن ویلایەتی چین دژی شەش ویلایەتە سەرەکییەکانی تری چین وەک ( ھان، ژاۆ، یان، وێی، چوو، چی).

جەنگەکانی یەکخستنەوەی چین
بەشێک لە سەردەمی شەڕی ویلایەتەکان

Date of conquest of the six states.
ڕێکەوت٢٢١ تا ٢٣٠ی پێش زاین
شوێن
ئەنجام ویلایەتی چین
گۆڕانکارییە
ناوچەیییەکان
یەخستنەوەی چین لە ژێر ئیمپراتۆریەتی چین
شەڕکەرەکان
ویلایەتی چین ویلایەتی ھان
ویلایەتی ژاۆ
ویلایەتی دای[a]
ویلایەتی یان
ویلایەتی وێی
ویلایەتی چوو
ویلایەتی چی
فەرماندە و سەرکردەکان
ینگ ژێنگ
لی سی
مێنگ وو
مێنگ تیان
وانگ بێن
وانگ جیان
ھوان یی
ھان ئان
Zhao Qian
Zhao Jia
Wei Jia
سی، پاشای ویلایەتی یان
می یوان
تیان جیان
لی موو
ھێز
١،٢٠٠،٠٠٠[ژێدەر پێویستە] ١،٥٠٠،٠٠٠[ژێدەر پێویستە]

لەنێوان ساڵانی ٢٤٧ تا ٢٢١ی پێش زاین، چین توانی ببێتە بەھێزترین ویلایەت لە سەردەمی شەڕی حەوت شانشینەکە لە چین، لە ٢٣٠، پاشا ینگ ژێنگ پاشای ویلایەتی چین، دواین کەمپینی سەربازی کرد لە سەردەمی شەڕی ویلایەتەکان، بۆ ئەوەی ئەو ویلایەتانەی ماونەتەوە دەستی بەسەر دا بگیرێت یەکە بەیەکە، دوای ئەوەی دواین ویلایەت کە مابوویەوە (ویلایەتی چی) لە ٢٢١ی پێش زاین ڕووخا، پاشا ینگ ژێنگ توانی دەست بەسەر تەواوی ویلایەتەکان بگرێت و چین یەکبخاتەوە و دواتر ناونیشانی خۆی لە (پاشا - 王) گۆڕی بۆ (ئیمپراتۆر 皇帝) وەک یەکەم ئیمپراتۆری چین کە ئیمپراتۆریەتی چینی دامەزراندووە، بووە یەکەم فەرمانڕەوا کە چین یەکبخاتەوە


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ A minor state established in 228 BC by remnants of the fallen Zhao state.