نارەوان، بناو ، دارنزە یان دارەڕەش بە ئینگلیزی (Beech) بە عەرەبی (الزان) سەر بە بنەماڵەی (Faguceae)ە كە داری بەڕوو (Quercus) و شابەروو (Castanea) دەگرێتەوە.

نارەوان
بەکارھێنانindividual beech tree
ناوی پۆلێنکردنFagus
پلەی پۆلێنکردنجنس
پۆلێنکردنی باوانFagoideae
ناوی باوی پۆلێنکردنbeech، 水青冈属، 水青冈属، bukev
جۆری پۆلێنکردنFagus sylvatica
بەرھەمbeechnut، beech wood
بەستەری GRINhttps://npgsweb.ars-grin.gov/gringlobal/taxonomygenus.aspx?id=4605

نارەوان دارێكی دەوڵەمەند و گرنگە لە دارستانەکانی جیهاندا لەو ژمارەیەش نزیکەی ١٣ جۆر لە ناوچە جیاوازەکانی دەستنیشانکراون. هەریەکێک لەو جۆرانە، لەگەڵ ئەوەی پێک دەچن بەڵام لە شێوەو تایبەتمەندی دا جیاوازن .

لە دەشتەکاندا بە دەگمەن دەڕوێ، بەڵام لە ناوچە شاخاویەكاندا زۆرە. لە كوردستان بە هۆی بڕینەوەو سووتاندنی بەردەوام كەم بووە. خۆی دارێكی سێبەردۆستە و هەر بۆیە گەڵاکانی زۆرن. نەمامەكانی بەهۆی سەرماوە بەتایبەت بە سەرمای بەهار گەڵاکانی هەڵدەوەرن، گەرمای زۆریش زیانی بۆی هەیە. لە شوێنی سارددا بە باشی گەشە ناکات، بەڵام لە شوێنی گەرمدا باشتر دەردەکەوێت. داری رەش ڕەگی قووڵی هەیە تەمەنی بەری (گوێزدان)ی ئەم دارە پەیوەستە بە شوێنەكەی لە لێڕە چڕەکاندا لە تەمەنی ٦٠ بۆ ٨٠ ساڵیدا دێتە بەر ، بەڵام لە شوێنی تری كراوە لە ٤٠ بۆ ٥٠ ساڵ لە خاکە باشەکاندا ٥ یان ٦ ساڵ جارێک بەری زۆر دەدات و لە کەشوهەوای نالەباردا ١٥ ساڵ جارێک . بەرەكەی ٥ بۆ ٧٪ زەیتی تێدایە. بەژنی ئەم دارە زۆر بەرز دەبێتەوە و دەگاتە ٣٥ مەتر و تیرەکەی دەگاتە ١.٥ مەتر. تەمەنی ٢٠٠ بۆ ٢٥٠ ساڵە.

بەکارهێنانى

دەستکاری

تەختی داری رەش بۆ دروستکردنی دەرگا و پەنجەرە، ڕێڕەوی شەمەندەفەر, مێز، کورسی، قەنەفە، و هتد بەکاردێت، و بەکارهێنانی زیاترە لە دارەکانی تر. شیلەى گەڵای دارەڕەش (بناو) بەسوودە بۆ سارێژکردنى برین و زامى مارگەزستن.

سەرچاوە

دەستکاری
  1. ویكیپیدیای كوردی (لاتینی) [١]