مەگنۆلیا کە لە خێزانی مەگنۆلیاسەکانە، بە ھەردوو جۆری دەوەن و درەختەکانەوە، لە ناوچەکانی ئەمریکا و ئاسیادا دەڕوێت و ھەردوو جۆری ھەمیشەسەوز و گەڵاوەریوی ھەیە. گوڵەکانی ئەم درەختە سپی و زەرد و سوور و پەمەیی و مۆرن و لە سەرەتای وەرزی بەھاردا خونچە دەکەن.

گوڵی مەگنۆلیا

مەگنۆلیا جۆرە ڕوەکێکی دێرینە و بەر ھەنگەکان دروستبوون. زانایان پێیان وایە ئەم گوڵە بەھۆی قالۆچەکانەوە پیتێنراوە، بۆ خۆپاراستنیشی لەو قالۆنچانە، بەشی مێینەی گوڵەکە زۆر ئەستوورە.[١][٢]

نموونەی بەبەردبووی M.acuminata دۆزراوەتەوە کە بۆ بیست ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە. شێوە و ڕوخساری مەگنۆلیا بەوە دەناسرێتەوە کە ھەر لە کۆنەوە ھیچ گۆڕانکارییەک بەسەر شێوەکەیدا نەھاتووە و وەک خۆی ماوەتەوە. پەڕەی گوڵەکانیان زیاتر بەلای گۆپکەی ناوەڕاستی گوڵەکەوە چەماوەتەوە و شێوەیەکی داخراویان ھەیە. بەشی دەرەوەی گەڵاکە تایبەتمەند نەبووە و پێی دەگوترێت (tepal).

خاکی گونجاو بۆ گەشەکردن دەستکاری

مەگنۆلیاکان پێویستیان بە خاکێکی شێدار و دێمی ھەیە کە بە ماددە ئەندامییەکان دەوڵەمەند بێت، زۆربەی مەگنۆلیاکان لە خاکێکی ھاوکێش (نە ترش نە تفت)یان لە خاکێکی کەمێک ترشدا لە ph ی ٥٫٥–٦٫٥ دا دەڕوێن.

وەرزی ڕوان دەستکاری

گوڵی مەگنۆلیا لەنێوان مانگی شوبات بۆ مانگی حوزەیران دەردەکەوێت، بەگوێرەی جۆرەکانی. نموونەی ئەو گوڵە مەگنۆلیایانەی کە لە کۆتایییەکانی وەرزی بەھار و ماوەی وەرزی ھاویندا دەردەکەون بریتین لە ئۆیاما مەگنۆلیا و مەگنۆلیا گەڵاپانەکان.

گەڵاکان دەستکاری

گەڵای مەگنۆلیاکان درەوشاوە و سەوز و شێوە چەرمین و شێوەیەکی گۆیی یاخود ڕمییان ھەیە. گەڵاکانی سەر درەختی مەگنۆلیا شێوەیەکی سادەیان ھەیە کە بە دوای یەکدا لەسەر قەدە دارینەکەی ڕیز بوون. گەڵای مەگنۆلیاکان نزیکەی ٥ بۆ ٨ سم یان ١٢ بۆ ١٨ سم درێژن و زیاتر لە ٥ بۆ ١٢ سم پانن. ھەموو مەگنۆلیاکان خاوەن گەڵایەکی پەراوێز و نەرمن.

مەگنۆلیا لە کولتووردا دەستکاری

مەگنۆلیاکان ھێما (symbol)ن بۆ

  • گوڵی مەگنۆلیای سپی: پاکی و بێگەردی
  • گوڵی مەگنولیای پەمەیی: گەنجی، بێتاوانی و خۆشبەختی
  • گوڵی مەگنۆلیای مۆر: بەختێکی باش و تەندروستی باش
  • گوڵی مەگنۆلیای سەوز: بەختەوەری، گەنجی، تەندروستی و چارەنووسێکی باش.
  • مەگنۆلیا گوڵێکی ڕەسەنی ھەردووک لە (میسیسپی، لۆویسیانە) و زۆر و زەوەندەییی لە میسیسیپی بووەتە ھۆی ئەوەی بە «ویلایەتی مەگنۆلیا» ناوزەد بکرێت و لە ئاڵای ویلایەتەکەشدا ڕەنگی داوەتەوە. گوڵی مەگنۆلیا بە ناسنامەی یەکێک لە شارەکانی ویلایەتەکەش دادەنرێت و شاری (ھاوستۆن) بە شاری مەگنۆلیا ناسراوە.
  • مەگنۆلیای سیبۆڵدی بە گوڵی نیشتمانیی کۆریای باکوور دادەندرێت.
  • مەگنۆلیای سیبۆڵدی بە گوڵی ڕەسەنی گانگنام دادەندرێت.

جۆرەکان دەستکاری

چەندەھا جۆر لە گوڵی مەگنولیا لە سەرانسەری دونیادا بوونی ھەیە، لەوانە مەگنولیای (ئەستێرە (ستێللا)، چینی، باشووری، لیلیفلورا، سویتبای، یولان، فیگۆ، کۆبەس، تاد) بەڵام جوانترین و دڵگیرترینیان مەگنۆلیای (دێنوداتا)یە. مەگنۆلیاکان درەختی گەڵاوەریوی گەورە یاخود دەوەنی بچووکن و شێوەیەکی کوپی و ڕێکیان ھەیە. ڕەنگی گوڵەکانیان کرێمی و سپی شیرین.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Magnolia grandiflora Flower Oil", Definitions, Qeios, 2020-02-07, retrieved 2022-08-14
  2. ^ Mason, Frank R. (1910-01). "COLLECTING BEETLES IN MEXICO". The Canadian Entomologist. 42 (1): 22–24. doi:10.4039/ent4222-1. ISSN 0008-347X. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)