مەمۆسى یان مامۆس یەکێکە لە کۆنترین و ڕەسەنترین هۆزەکانى کوردەلی، کە بە شێوەزارى کوردی فەیلی قسە دەکەن و دەبن بە پێنج تیرە: (ماڵ فەرخی، یەخیوەن، ماڵەمییە، سیرە، مزیە) زۆربەیان لە شارەدێى دێلوڕان و ئاودانانن . گوندەکانیان بریتین لە : گەلسیری و تەم تەماو و حازرەمیل


هۆزى کوردەلى
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو
دێلوڕان، ئاودانان، پەهله، گلسیری، تم تماو، حازرمیل و بەشێکیان لە قەزاى علی الغربی (عیڕاق)
زمانەکان
کوردى فەیلى
ئایین
شیعه
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان
کورد، کوردى فەیلی

شوێنی نیشتەجێبوون

دەستکاری

مەمۆسى گەورەترین و بەربڵاوترین هۆزى شارۆچکەى دێلورانە ، ، سنووری موڵکی ئەم خێڵە لە شاری دێلوڕان لە ڕۆژهەڵاتەوە تا سەرچنار و دینارکۆ و گوندی دێرینى دیوەندەرەیە لەوێشەوە تا دیوى پەهلە. هەروەها بەشێکیان لە قەزاى عەلی ئەلغەربی لە دیوى عێراقدا دەژین

سادق کوردە

دەستکاری
 
ئەفێشى فیلمى (سادق کورد)

سادق کورده یه کێک بوو له ناودارانى هۆزی کوردى مەمۆس ، چیرۆکی ئازایه تی و بوێریی له دژى ستەمى سه ڕدەمی ڕژێمی پەهلەوی لە هەموو شوینێکدا بیسترابوو. له ساڵی ١٣٥١دا فیلمێک له سه ڕ ئەم هۆزه و ئەم کەسایەتیە به ناوی سادق کورده به ڕهه م هێنرا.

سەرچاوە

دەستکاری