مێندتۆری (کۆمپانیا)

مێندتۆری (بە ئینگلیزی: Mandatory، پێشتر: CraveOnline Media) ماڵپەڕێکی تایبەتە بە شێوازی ژیان و بنکەکەی لە لۆس ئەنجلۆسە و نووسینگەکانی فرۆشتنی لە نیویۆرک و شیکاگۆ و سانفرانسیسکۆ ھەیە. ماڵپەڕەکە خاوەندارێتی کۆمپانیای میدیایی «Evolve Media, LLC»ە. مێندتۆری ناوەڕۆکەکانی سەرنج دەخاتە سەر بینەری شێوازی ژیانی نێر، بەڵام ھەمەچەشنی کردووە لە ناوەڕۆکەکانیدا بۆ ھەمووان. مێندتۆری خاوەنی ٩ ماڵپەڕە و ھاوبەشی لەگەڵ چەندین ماڵپەڕی دیکەدا کردووە، ناوەڕۆکی جۆراوجۆر بۆ ھەر ماڵپەڕێک بەرھەم دەھێنێت. لە مانگی شوباتی ٢٠٢١ەوە تەنیا بە زمانی ئینگلیزی بەردەستە.[١]

کرەیڤ ئۆنڵاین
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤
زمانئینگلیزی
وێبگەhttp://www.craveonline.com/

سەرچاوەکان دەستکاری