مێشک چۆن ئیش دەکات کتێبێکە کە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٩٧ لەلایەن زانای کەنەدی-ئەمریکی ستیڤن پینکەرەوە نوسراوە، نووسەر ھەوڵدەدات ھەندێک لە کردار و فەرمانە لاواز تێگەیشتووەکانی مێشکی مرۆڤ روونبکاتەوە بە دەستەواژەی پەرەسەندن.

How the Mind Works
بەرگی چاپی یەکەم
نووسەرستیڤن پینکەر
زمانئینگلیزی
بابەتزانستی توانای مێشکی
بڵاوکەرەوەW. W. Norton & Company
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٩٩٧
جۆری کتێب(بەرگی ڕەق و کتێبی بەرگ نەرم)ی چاپکراو
لاپەڕەکان٦٦٠
ژپنک (ISBN)978-0-393-04535-2
پێش ئەوThe Language Instinct
پاش ئەوWords and Rules

پینکەر لە کتێبەکەیدا پشتی بەستوە بە نموونەی ساکۆڵۆژیایی پەرەسەندن کە رونکرابۆوە لەلایەن جۆن تۆبی و لیدا کۆسمیدیس. کتێبەکەی پینکەر زۆر لە بابەتەکانی وەکو بیر، ھەست، یەکسانی نێوان ژن و پیاو (فێمێنیزم) و مانای ژیان لەخۆدەگرێت. ھەروەھا باسی بابەتی زیاتر و ئاڵۆزتر دەکات وەکو بیردۆزی ژمێریاری مێشک و ڕێبازی داروینی نوێ/خۆگونجاندن لە دیدی پەرەسەندن، کە ھەمووی دەبێنێت وەکو بەشە سەرەکیەکانی ساکۆڵۆژیای پەرەسەندن.

ئەو رەخنەدەگرێت لە جیاوازیکردن لە نێوان ژن و پیاودا چونکە باوەڕی وایە ڵێکۆڵینەوەی زانستی سەلماندویەتی کە ژن و پیاو تۆزێک یان ھیچ جیاوازیەکیان نییە لە ڕەوشتی مەنتیقییەوە.[١]

وە کتێبەکە یەکێک بوو لە کۆتاییەکانی خەڵاتی پیوڵیتیزەر.

پێشوازیکردن لە کتێبەکە دەستکاری

جیری فۆدۆر کە بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی بیردۆزی ژمێریاری مێشک ھەژماردەکرێت ڕەخنە دەگرێت لە کتێبەکە و کتێبێکی نوسیوە بە ناوی مێشک ئاوا ئیش ناکات وە لە کتێبەکەیدا دەڵێت "بە کورتی، ھەموو ھۆکارێک ھەیە کە وادابنرێت بیردۆزی ژمێریاری بەشێکە لە ڕاستی درک پێکردن و زانین. بەڵال ھەرگیز روینەداوە و نەھاتوە بە مێشکمدا کە یەکێک ھەبێت بە بەشێکی گەورە لە ڕاستی بیبینێت. ھێشتا چەندەھا میل دورە چیرۆکە تەواوەکە بێت کە مێشک چۆن ئیش دەکات." بەردەوام دەبێت و دەڵێت " من سەرم لێ شێواوە لەسەر ئەو گەشبینییە زۆرەی کە بوونێکی تایبەتی ھەیە لە کتێبەکەی پینکەردا، باوەڕم وایە لە ٤٠ بۆ ٥٠ ساڵی ڕابردوودا زۆر بە روونی پیشاندراوە لە چەند لایەنێکی پرۆسەی دەرونی باڵادا کە چارەسەرەکانی بیردۆزی ژمێریاری و تاقیکردنەوەی تەکنیکی ئێستا زۆر بە کەمی پێشکەوتوە تێیدا"[٢]

پینکەر وەڵامی ڕەخنەکانی فۆدۆر دەداتەوە کە چاپ کراوە لە گۆڤاری ئەکادیمیایی مێشک و زمان" و دەڵێت فۆدۆر ھێرشی کردۆتە سەر کتێبەکەی بە بەھانەی لاواز، وە ھەڵدەستێت بە وەڵامدانەوەی فۆدۆر بەوەی "کەس نەیگوتوە کە وا ئیشدەکات"[٣]

دانیێڵ لێڤێتێن رەخنە دەگرێت کە پینکەر ئاماژەی بە میوزیک کردوە بە "کێکی بیستراو[٤] لە کتێبی ئەمە مێشکتە لەسەر میوزیک (٢٠٠٦). لیڤیتن لە بەشی کۆتایی کتێبەکەی کاتی تەرخان کردوە بۆ پوچەڵکردنەوەی بیروڕاکانی پینکەر. کاتێک پرسیاری لێکرا لەلایەن ڕۆژنامەوانی نیۆڕک تایمز، کلایڤ تۆمبسن سەبارەت بە کتێبەکەی لێڤیتین، پینکەر وتی کە نەیخوێندۆتەوە.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Pinker, S. How the Mind Works (Norton, 1997) p. 50
  2. ^ Fodor, Jerry (2001). The Mind Doesn't Work That Way: The Scope and Limits of Computational Psychology. MIT Press. p. ٢. ISBN 978-0262561464.
  3. ^ 'So How Does the Mind Work?' Mind & Language, 20/1 (Feb 2005), p. 1
  4. ^ "Interview with Daniel Levitin". Pbs.org. May 20, 2009. Retrieved December 29, 2012.
  5. ^ Thompson, Clive (December 31, 2006). "Music of the Hemispheres". New York Times. Retrieved December 29, 2012. {{cite web}}: Italic or bold markup not allowed in: |publisher= (help)