مێرووناسی

لێکۆڵینەوەی زانستیی مێرووەکان

مێرووناسی لقێکی گیانلەبەرناسییە کە لێکۆڵینەوە لە مێرووەکان دەکات.[١]

مێرووناسی
لقیجومگەپێناسی
ناوentomology
بوارەکانی خوێندنمێروو
جێبەجێکارمێرووناس
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://biology.stackexchange.com/tags/entomology

مێرووناسی لەگەڵ کۆمەڵێک بابەت پێکدا دەچێت لەوانە، جێنەتیکی گەردی، ئاکار، زانستی دەمار، زیندەمیکانیک، زیندەکیمیا، سیستماتیک، کارەندامناسی، ژینناسیی پەرەسەندنی، ژینگەناسی، پێکھاتەناسی و زەویکۆڵزانی.

زیاتر لە ١٫٣ ملیۆن جۆری مێروو وەسف کراون، کە زیاتر لە دوو لەسەر سێی ھەموو جۆرە ناسراوەکانە.[٢] مێژووی ھەندێک جۆری مێروو دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن ساڵ لەمەوپێش. چەندین جۆری کارلێکیان لەگەڵ مرۆڤ و شێوەکانی تری ژیان لەسەر زەوی ھەیە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "What is entomology?". Royal Entomological Society (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-04-27.
  2. ^ Chapman, A. D. (2009). Numbers of living species in Australia and the World (2 ed.). Canberra: Australian Biological Resources Study. pp. 60pp. ISBN 978-0-642-56850-2. Archived from the original on 2009-05-19. Retrieved 2007-10-26.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری