می فو (بە چینی:米芾 یان 米黻، خوێندنەوە: می فو، ھەروەھا وەک می فێی ناسراوە، لەدایکبووی ١٠٥١ تا ١١٠٧) شاعیر، وێنەکێش، خۆشنووسێکی چینی بوو لە ناوچەی سۆگدیان، کە لە تایوان لەدایکبووە لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی سۆنگ. بەھۆی ستایلەکەیەوە لە کێشانی وێنەی سرووشتی تەمومژاوی ناسراوە. ستایلەکەی بەناوی "می فو" ناسراوە کە تیایدا لەکاتی وێنەکێشان خاڵی گەورە-گەورەی دەکرد بەبەکارھێنانی فڵچەی تەخت و ڕێک. شیعرەکانی کاریگەری لی بای لەسەر بوو، وە خۆشنووسیەکانی کاریگەری وانگ سیژی.

Mi Fu
Mi Fu as depicted in a 1107 painting by Chao Buzhi
ناوی چینی
چینی 米芾 or 米黻
ناوی کۆری
Hangul미불
ناوی ژاپۆنی
هیراگانا べいふつ

می فو وەک یەکێک لە مەزنترین چوار خۆشنووسەکەی ئیمپراتۆریەتیی سۆنگ ناسراوە. شێواز و ستایلی خۆشنووسییەکەی لە شێوازی خۆشنووسی زنجیرە فەرمانڕەواییەکانی ترەوە ھێناوییەتی و پەرەی پێداوە، و شێواز و ستایلی تایبەت بەخۆی داھێناوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

سەرچاوە گشتییەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری