میلوۆکی
میلوۆکی یان میلواکی گەورەترین شاری ویلایەتی ویسکۆنسنی ئەمریکایە و پایتەختی ناوچەی میلواکییە. دەکەوێتە کەنارەکانی باشووری ڕۆژاوای دەریاچەی میشیگان، لە بەشی باشووری ڕۆژھەڵاتی ویلایەتەکە. لە ساڵی ٢٠٠٥ ژمارەی دانیشتووانی ٥٧٨ ھەزار و ٨٨٧ کەس بوو. دەکەوێتە دووری ١٤٥ کیلۆمەتر لە باکووری شاری شیکاگۆ.[١]
میلوۆکی | |
---|---|
بەشێکە لە | Southeast Wisconsin |
دامەزران | ٣١ی کانوونی دووەمی ١٨٤٦ |
ناسناو | Cream City، Brew City، Mil Town |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
پایتەختی | Milwaukee County |
دابەشکاریی کارگێڕی | Milwaukee County |
ناوچەی کاتی | Central Time Zone |
خاکی ئاماری | Milwaukee metropolitan area |
Territory overlaps | Milwaukee urban area |
پۆتانی شوێن | ٤٣°٣′٠″N ٨٧°٥٧′٠″W |
نووسینگەی بەڕێوەبردن | Mayor of Milwaukee |
سەرۆک | Cavalier Johnson |
دانیشتووان | ٥٧٧٬٢٢٢ |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ١٨٨±١ مەتر |
خاوەنی | The Hop |
جێگەی دەگرێتەوە | Juneautown، Kilbourntown، Walker’s Point |
ڕووبەر | ٢٥٠٫٨٤٩٣٢٨ کیلۆمەتر چوارگۆشە، ٢٥٠٫٧١٠٥٢٧ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
وێبگە | https://city.milwaukee.gov/ |
وەسفی ئاڵا | flag of Milwaukee |
وەسفی نیشان | Seal of Milwaukee |
مۆر (نیشانە) | Seal of Milwaukee |
Geography of topic | geography of Milwaukee |
ئابووری بابەت | economy of Milwaukee |
کۆدی تەلەفۆن | 414 |
یەکەم ئەورووپیەکان کە بەو شارەدا تێپەڕین، مژدەبەری فەڕەنسی و بازرگانی فەروو بوون. لە ساڵی ١٨١٨ دا، سلێمان جونیۆی فەڕەنسی لە شارەکەدا نیشتەجێ بوو. تا ساڵانی ١٨٤٠ زۆرێک لە کۆچبەران ژمارەی دانیشتوانی شارەکەیان زۆر زیاد کردبوو. شارەکە نازناوی «شاری ئاھەنگەکان»ی لێنراوە بەھۆی زۆری ئاھەنگەکانی مووزیک و داب و نەریت تێیدا. ھەروەھا بەھۆی زۆری بیرخانەکانی ناویەوە پێی دەوترێت «شاری مەی». لەنێو ئەو ھۆزە ھیندیانەی کە پێش ھاتنی ئەورووپییەکان لەو ناوچەیەدا ژیاون، فۆکس، ماسکۆتن، پۆتاواتۆمی و وینێباگۆ بوون.
سەرچاوەکان
دەستکاریبەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە میلوۆکی تێدایە. |