میشێل لیزنبێرگ
میشێل لیزنبێرگ (١٩٦٤ - ) فەیلەسوفێکی ھۆڵەندییە.
ژیان
دەستکاریلیزنبێرگی لە ساڵی ١٩٨٨ لە بەشی زمانە کلاسیکییەکان و لە ساڵی ١٩٨٩ لە بەشی فەلسەفە و زمانەوانی دەرچووە. ساڵی ١٩٨٨ بۆ یەکەمجار چووەتە کوردستان و دەستی بە فێربوونی زمانی کوردی کرد. ساڵی ١٩٩٢ بووەتە چاودێری ھەڵبژاردنی ١٩ی ئایاری باشووری کوردستان و دواتر وەک مامۆستا لە زانکۆی سەڵاحەدین لە ھەولێر کاری کردووە. لە ساڵی ١٩٩٥ لە تێزە دکتۆراکەی لە ژێر سەردێڕی کۆنتێکستەکانی مێتافۆر لە ژێر سەرپەرشتیی ڕێناتێ بارچ و مارتن ستۆخۆف بەرگری کردووە و بڕوانامەی دکتۆرای لەسەر فەلسەفەی زمان بەدەستھێناوە. لە ساڵانی ١٩٩٦-١٩٩٧ وەکوو مامۆستای زمان و چاندی کوردی لە بەشی زمانەکانی ڕۆژھەڵاتی نزیک لە زانکۆی ئوترێخت بووەتە مامۆستا.
ماوەیەک لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەسەر بردووە، دواتر گەڕاوەتەوە بۆ ھۆڵەندا و بە نووسینی کتێبی فەلسەفەی ئیسلامی (٢٠٠١) لە ساڵی ٢٠٠٢ خەڵاتی جامی سوقراتی وەرگرتەوە. لە ساڵی ٢٠٠٢ دەستی بە نووسین کرد بۆ ڕۆژنامەی ئین ئار سی ھاندێلسباد (NRC Handelsblad).
لە ساڵی ٢٠٠٧ لیزنبێرگ بوو بە مامۆستای یاریدەدەر لە بەشی فەلسەفە لە زانکۆی ئەمستردام.[١] ئەو پسپۆڕی فەلسەفەی ئیسلامی و فەلسەفەی میشێل فووکۆیە.
پەرتووکناسی
دەستکاری- زەمینەکانی مێتافۆر (ئێلزەویر، ٢٠٠١)
- فەلسەفەی زانست بۆ زانستە مرۆییەکان (چاپخانەی زانکۆی ئەمستردام، ٢٠٠١، لەگەڵ جیرارد دی ڤریس)؛ وەشانی ئینگلیزی: مێژوو و فەلسەفەی زانستە مرۆییەکان.
- فەلسەفەی ئیسلامی: مێژوویەک (بولاق، ٢٠٠١؛ لە ساڵی ٢٠٠٢ یەکەم خولی خەڵاتی جامی سوکراتی پێبەخشرا).[٢]
- نەفرەتی ئۆدیپۆس: زمان، دیموکراسی و توندوتیژی لە تراژیدیای یۆنانیدا (ڤان جێنێپ، ٢٠٠٦).
- عەقڵ و ئایین: گەڕانێک (ڤان جێنێپ، ٢٠٠٧).
- قورئان بۆ کەسانی سەرەتایی (بێرت باکەر، ٢٠١٠، لەگەڵ ڕۆبێرت وۆڵتەرینگ).
- منارەی بەغدا: سێکس و سیاسەت لە ئیسلامدا (پرۆمێتیۆس، ٢٠١٧).
- فووکۆ (گەردیلە سەرەتاییەکانی ئەتینیۆم، ٢٠٢١).
وەرگێڕان
دەستکاری- ئەبوو نەسری فارابی: شاری فەزیلەتدار (بووم، ٢٠٢٢).
- ناگارجوونە: ئایەتەکانی بنەڕەتی ڕێگای ناوەڕاست (بووم، ٢٠٢٤).
- ئاگاداری ڕۆحت بە: ژنە فەیلەسوفە یۆنانیەکان لە تیانۆوە تا ھایپاتیا (بووم، ٢٠٢٤).
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Universiteit van Amsterdam (2018-06-18). «dhr. dr. M.M. (Michiel) Leezenberg - Universiteit van Amsterdam». www.uva.nl (بە هۆڵەندی). لە 2018-12-09 ھێنراوە.
- ^ «Michiel Leezenberg - Docenten Filosofie en Religie - HOVO Amsterdam». www.hovo.vu.nl. لە ڕەسەنەکە لە 2018-12-09 ئەرشیڤ کراوە. لە 2018-12-09 ھێنراوە.