میشێل تۆماس (لەدایکبووی ٣ی شوباتی ١٩١٤، پؤڵەندا – مردووی ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) فرەزمانزانێکی پۆڵەندی بوو. لە چەندەھا ھەڵمەتی کۆمەڵکوژی نازییەکان دەربازی بووە، چونکە لەگەڵ گرووپی ماکویسەکانی فەڕەنسا بوو وە لەگەڵ ھێزەکانی ئەمریکا لە جەنگی دووەمی جیھانی بەشداربووە. پاش جەنگ، تۆماس ڕوودەکاتە ئەمریکا، کە لەوێ یەکێک لە بەناوبانگترین سیستمەکانی فێرکردنی زمانی دانا کە بە «میتۆدی میشێل تۆماس» ناسراوە. لە ٢٠٠٤ خەڵاتی ئەستێرەی زیوی لەلایەن سوپای ئەمریکا پێ بەخشرا.

سەرچاوەکاندەستکاری