میشلان
میشلان (بە فەڕەنسی: Michelin) کۆمپانیایەکی فەڕەنسییە بۆ بەرھەمھێنانی تایە، و بە دووەم گەورەترین کۆمپانیای دروستکردنی تایە دادنرێت لە جیھاندا دوای بریجستۆن.
![]() | |
پشکی سنوردار | |
پیشەسازی | Auto and truck parts |
دامەزرا | ١٨٨٩ |
بارەگا | فەرەنسا |
بەردەستە لە | جیھان |
کەسایەتییە سەرەکییەکان | جیان سەنارد بەڕێوەبەری گشتی |
بەرھەمەکان | تایە، خزمەتگووزاری گەشتیاری |
داھات | ![]() |
Total assets | ![]() |
Total equity | € 10.646 بیلیۆن (٢٠١٦)[١] |
وێبگە | michelin |

کۆمپانیای میشلان تایە بەرھەمدەھێنیت بۆ فڕۆکە، ئۆتۆمبێل، بارھەڵگرە قورسەکان، مۆتۆرسکیل و پاسکیل، بە جۆرێک کە لە ساڵی ٢٠١٢ توانی ١٦٦ میلیۆن تایە بەرھەم بھێنێن لە ٦٩ کارگەی خۆی لە ١٨ ووڵاتی جیادا.[٣]
مێژوودەستکاری
دوو برا لە سالی ١٨٨٩ بە ناوی ئیدوارد میشلان و ئەندرێ میشلان لە کلێخمۆن-فێخان لە فەرەنسا کارگەیەکی لاستیکیان بەرێوەدەبرد، چەندجارێک ئیدوارد ھەوڵی دەدا تایەی پاسکیل چاک بکاتەوە بەڵام سەرکەووتوو نەدەبوو، تا ڕۆژێک ھەڵستا بە بیرکردنەوە و داھێنانی تایەی ھەوایی، کە لەگەڵ براکەیدا توانیان تایەیەکی ھەوایی بۆ پاسکیل دروست بکەن کە توانای گۆڕینی ھەبێت؛ و پاسکیل سواری بەناوبانگی فەڕەنسی چارلێس تێرۆنت لە ساڵی ١٨٩١ ئەم تایەیەی بەکارھێنا بۆ درێژترین ماوەی پێشبرکێی پاسکیل سواری لە جیھاندا و پلەی یەکەمی تێدا بەدەست ھێنا.
لە ١ نۆڤێمبەری ٢٠٠٨ کۆمپانیای میشلان بوە گەورەترین کۆمپانیای بەرھەم ھێنانی تایە و توانی پێش کۆمپانیای بریجستۆن بکەوێتەوە.
وەرزشی بزوێنەر (مۆتۆرسپۆرت Motorsport)دەستکاری
میشلان ڕۆلێکی گرینگی ھەبووە لە گشت بوارەکانی وەرزشی بزوێنەر، کە بە درێژای مێژوو لە کێبڕکیدابووە بۆ دابین کردنی تایەی وەرزشی بزوێنەر بە تایبەتی لە پێشبرکێکانی فۆرمولا وەن، ڕالی، پێشبرکێی ماتۆڕ (مۆتۆ جی پی) و پێشبڕکێیە خێراکانی ئۆتۆمبێل.
بواری تردەستکاری
کۆمپانیای میشلان خاوەنی چەند کۆمپانیایەکی ترە وەک کۆمپانیای ڕێنمای گەشتیاری، نەخشە، نەخشەی سەر ھێڵ و چەند بوارێکی تر.
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ ئ ا ب "Annual Results 2012" (PDF). Michelin. Archived from the original (PDF) on 13ی Augustی 2017. Retrieved 20 June 2017.
{{cite web}}
: Check date values in:|archive-date=
(help) - ^ Man "بیبیندەم لە ویکی".
{{cite web}}
: Check|url=
value (help) - ^ "ویکیپیدیای ئینگلیزی".